کوردستان میدیا: محەممەد عیساسفەت پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ورمێ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ١٥ی ڕه‌شه‌مه، كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، محه‌ممه‌د عیساسفەت، ناسراو به محێ مامه‌دی خه‌ڵكی گوندی كاسبێ سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ڵی ورمێ، به هۆی نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لەدایک بووە و لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ١٣٦٣ی هەتاوی وەکوو کادر و پێشمەرگەیەک ئەرکی حیزبیی بەڕێوە بردووە.
ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ ساڵ بوو تووشی نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه ببوو.
کاک محەممەد كه‌سێكی ناسراو و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی به ڕێبازی حیزبی دێموكرات وه‌فادار مایەوە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی سەرەخۆشی له بنەماڵه و کەسوکاری ناوبراو دەکات.