• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بارودۆخی تەندروستیی سدیق كەبوودوەند لە گرتووخانەی ئێڤین نالەبارە

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٢/١٦ - ١٦:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بارودۆخی تەندروستیی سدیق كەبوودوەند لە گرتووخانەی ئێڤین نالەبارە
كوردستان میدیا: بارودۆخی تەندروستیی موحەممەد سدیق كەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و چالاكی بەندكراوی مافی مرۆڤ لە بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئێڤین نالەبارە. بەرپرسانیش سەرەڕای نەبوونی پێداویستیی دەرمانییەكان لەو گرتووخانەیەدا، ڕیگا نادەن ناوبراو بنێردرێت بۆ نەخۆشخانە.

یەكێك لە كەسوكاری ئەو بەندكراوە كوردە لە وتووێژێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی هێرانا ڕایگەیاندووە: "كەبوودوەند سەرەڕای نەخۆشیی گورچیلە و نە خۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسكردن (گوارش) و پەستانی خوێن و هەروەها ٢ جار وەستانی دڵ لە زینداندا، لەگەڵ دژایەتیی توندی دادستان بەرانبەر بە داخوازی ناردنی بۆ نەخۆشخانە بەرەوڕوو بووە".

ئەو ڕۆژنامەوان و چالاكەی مافی مرۆڤ كە بە هۆی چالاكییەكانی لە بواری مافەكانی مرۆڤدا هەنووكە زیندانییە، لە ماوەی ٩ ساڵ و ١٠ مانگ بەندكرانی خۆیدا تەنیا جارێك و ئەوەش پاش مانگرتنێكی درێژماوە لە خواردن، مەرەخەسیی پێ درا و بێجگە لەوە هیچ مەرەخسییەك یان ئیمكانێكی دیكەی بۆ هاتنەدەر لە زیندان پێ نەدرا.

شایانی باسە، موحەممەد سدیق كەبوووەند دامەزرێنەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كە هەنووكە نۆیەمین ساڵی بەندكرانی خۆی لە بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئێڤین تێپەڕ دەكات، لە ڕێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٨٦دا دەستبەسەر كرا و پاش دادگایی كردن بە گشتی حوكمی ١٠ ساڵ و نیو زیندانی بە سەردا سەپێنرا.

ناوبراو كە ساڵی ٢٠١١ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بوو، لەو ماوەیەدا لە نێو گرتووخانە تووشی هەوكردنی گورچیلە، دابەزینی لە ڕادەبەدەری شەكرەی خوێن و لاوازییەكی جەستەیی زۆر بووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا