• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٢/١٦ - ١٨:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "شەڕافەت عەسکەری" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ى ١٣٩٤ی هه‌تاوی، دایە شەڕافەت عەسکەری، دایکی شەهید "موراد مەردانی، خەڵكی گوندی"پشت‌تەنگ"، سەر بە شاری کامیاران، بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

دایە شەڕافەت ژنێكی نیشتمانپەروەر، حیزب دۆست و پێشمەرگەپەروەر بوو.

تەرمی دایە شەڕافەت لە نێو ئاپۆرای خزم و كەسوكار و دۆستانیان لە زیدی خۆی بە خاك سپێردرا.

شەهید موراد مەردانی ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی لە گوندی پشت‌تەنگ لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی بە هۆی تەسادووفی ماشێن شەهید دەبێت.

شەهید موراد لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پلەی سەرپەلی هەبووە و بەو پەڕی شانازییەوە ئەرکی حیزبیی بەڕێوە دەبرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ‌سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری دایه‌ شەڕافەت دەكات و خۆی به ‌شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک