کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به‌ناوی به‌ختیار مێعماری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تیی خوا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ختیار میعماری له رێگای ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له‌پاڵ دراوه و به سزای سێداره مه‌حکووم کراوه.
به‌ختیار میعماری ١٣ی گه‌لاوێژی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و رۆژی دواتر بۆ ده‌سبه‌سه‌رگه‌ی ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه راگوێزرا.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو و له مافی دیتنی بنه‌ماڵه و پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش بووه.
له به‌رگرینامه‌ی پارێزه‌ری به‌ختیار میعماریدا که نوسخه‌یه‌کی بڵاو بۆته‌وه، دادگا به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ناوبراو له کاتی لێپرسینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه له وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا، ئه‌و تۆمه‌ت‌گه‌له‌ی له‌پاڵ دراوه و پارێزه‌ره‌که‌شی له تێکڕای قۆناخه‌کانی لێپرسینه‌وه‌دا تۆمه‌ته‌کانی ره‌ت کردۆته‌وه.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران