• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئێران گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە

زایینی: ٠٦-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٠:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئێران گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە
كومیتەی داكۆكی لە رۆژنامەنووسان، كۆماری ئیسلامی وەكوو پێشێلكەری ئازادیی چاپەمەنی شەرمەزار كردووە. بەپێی راپۆرتی رادیۆ فەردا، ئەم كومیتە كە ناوەندەكەی لە ئامریكادایە، بە ئاماژە بە دەستبەسەركردنی تەهمینە مونزەوی و نازەنین خوسرەوانی، كۆماری ئیسلامی بە گوشارهێنان بۆ چاپەمەنی تۆمەتبار كردووە.

تەهمینە مونزەوی، وێنەگرێكە كە لەسەر بابەتگەلێكی كۆمەڵایەتی وەك تووشبوون بە ماددە سڕكەرەكان و كارتۆن خەوەكان كاری دەكرد و لە رێبەندانی ساڵی 90دا دەستبەسەر كرا. نازەنین خوسرەوانی، رۆژنامەنووسێكی سیاسییە كە پێش لە ساڵی نوێی هەتاوی، بۆ تێپەڕاندنی شەش ساڵ زیندان، خرایە بەندیخانەوە.

كومیتەی داكۆكی لە رۆژنامەنووسان، ئێرانی بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسان ناو بردووە و جەختی كردووەتەوە كە لە سەرەتای ساڵی 2011ی زاییندا، 42 رۆژنامەنووس لە ئێراندا زیندانی بوون.

بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەو كومیتەیە لەم بەیاننامەدا جەخت دەكاتەوە كە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شێوەگەلێكی بێڕەحمانە بەكار دەبەن تا دەنگی رۆژنامەنووسە رەخنەگرەكان كپ بكەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک