کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بەرز ڕاگیرا

04:28 - 29 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و میوانانی ئەو بۆنەیە، لە بنکەی هێزی تایبەتی بە شێوەیەکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سەروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان لە لایەن ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی، بەخێرهاتنی میوانەکان کرا.

پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

مستەفا هیجری لە پەیامەکەیدا سەرەتا ڕایگەیاند کە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزباییەکی گەرم، بەگەرمیی ئاگری نەورۆز پێشکەش بە هەموو ئێوە، بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە چنگ زۆرداری و ملهوڕی، زیندانیانی سیاسیی سەربەرز کە سەریان لە بەرانبەر ستەم و ئازارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‏دا نەوی نەکردووە، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و ئێوە بەڕێزان، ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵمان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

هیجری لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ڕوو لە لاوانی بەهەست و سەرکوتکراوی خۆرهەڵات ڕایگەیاند، ئێمە لە جێژنی نەورۆزدا ئەو پەیامەتان ئاراستە دەکەین و لەبەرداین لەوساڵدا دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنین کە لە ساڵی نوێ‏دا پەیوەست بن بە ڕیزی پێشمەرگەکانی دێموکرات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی سەربەرزانە و بەجێ‏هێشتنی هەرچی سەرشۆڕیی و دواکەوتووییە.

پاشان هونەرمەندی پێشمەرگە غوڵام فاتحی گۆرانیی شیرین بەهارەی هونەرمەندی بەناوبانگی کورد تاهیر تۆفیقی پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

دواتر شێعرێک لەژێر ناوی بەهاری ڕاسان لە لایەن شەریف فەلاحـەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، سروودێکی نەتەوەیی لە لایەن هونەرمەند فەلەکەوە پێشکەش کرا.

پاشان ئاگری نەورۆزی دوژمن سووتێن لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گوڵێ ئیبراهیمی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات داگیرسێندرا.

بە بۆنەی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز چەندین پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی پێشکەش بە مەراسمەکە کرابوون کە بریتین لە:
ـ ناوەندی زەردەشتییەکانی کوردستان
ـ کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەرمیان، هەولێر و سلێمانی

لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی PDK-S ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.

کۆتایی مەراسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

14124.jpg

14122.jpg

14126.jpg

14121.jpg

14123.jpg

14130.jpg

14129.jpg

14134.jpg

14137.jpg

14146.jpg

14154.jpg

14131.jpg

14132.jpg

14133.jpg

14138.jpg

14144.jpg

14136.jpg

14139.jpg

14140.jpg

14143.jpg

14153.jpg

14141.jpg

14145.jpg

14148.jpg

14151.jpg

14147.jpg

14149.jpg

14152.jpg

14150.jpg