• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ژیانەوە و نەورۆز

زایینی: ٢٣-٠٣-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠١/٠٤ - ١٣:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ژیانەوە و نەورۆز
کەریم پەرویزی

ساڵێک لە ژیان و تەمەن ڕۆیی و مێژووی نەتەوەکان و بەتایبەت نەتەوەی کوردیش، ساڵێکی پڕ ڕووداو و ئەزموون و گرفت و هەل و بەکورتی ساڵێکی پڕ لە جموجووڵی ژیانی پێوە زیاد بوو.

هاتنی ساڵی نوێ و نوێ‏بوونەوەی ساڵ، داخرانی پەروەندەی ساڵی کۆن، بەمانا زەمەنییەکەیەتی، دەنا ئەوەی لە ساڵێکدا کراوە و هاتۆتە ئاراوە، بۆ ساڵی داهاتوو و ساڵانی داهاتووش کاریگەریی خۆی هەیە و بەمانا کردەییەکەی، پەروەندەکەی بەجۆرێکی دیکە کراوەیە.

نوێ‏بوونەوەی ساڵ، گەر تەنیا وەک ڕووداوێکی ئاسایی و وەک ڕەوتی هەردەمیی هاتن و ڕۆیشتنی ساڵەکان چاوی لێ‏ بکەین، یان هەروا بە ساکاری بەسەرماندا تێپەڕێ، مانا و دەلالەتێکی تایبەت نابەخشێ و دەبێتەوە بە تێپەرینی سروشتیی ڕووبار و هەڵهاتن و ئاوابوونەوەی سەدان میلیۆن جارەی خۆر!

بەڵام شتە سروشتییەکان و ڕووداوە بەهەزاران بار دووبارە کراوەکان، وەکوو هەڵاتنی خۆر و ئاوابوونی، وەکوو تێپەڕینی زەوی لە خاڵی ئێعتدالی پاییزی و بەهاری، ئەو دەمەی گرێ دەدرێن بە ئیدە و خەیاڵ و تەما و ویستێکی تایبەتی مرۆیی و یان نەتەوەییەوە، لەو دەمەدایە کە دیمەنە سروشتیەکان، مانابەخش دەبن و لە ڕووداوەوە دەبن بە ڕووداوخولقێن.

نوێ‏بوونەوەی ساڵ، گەر لە کوردستاندا گرێ دەدرێ بە ئاگری نەورۆزەوە و ئاگر هێمای گەرمی بەخشین و ڕووناکی‏دەریی و دڕدان بە تاریکی دەبێ، لەوکاتەدایە کە نەورۆزی کوردستان مانای نوێ‏بوونەوەی ژیان دەبێ و مانای دووبارە بیناکردنی هیوا و ئاواتەکان دەبێ.

بۆیە زۆر ڕووداوی گەورەی مێژوویی کورد و کوردستان لە نەورۆزدا خولقاون، چوونکە نەورۆز بۆتە ڕەمز و هێمای سەرهەڵدان و ڕاپەڕین و خرۆشانی نەتەوەیەک.

ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٧١٦ی کوردی، گەر وەک هەموو ساڵانی دیکە تەنیا لە ڕەوتێکی ئاساییدا دەست پێ بکا و بۆ نەتەوەیەک و گەلێک و گرووپێک، ڕووداوەکانی دەور و بەر بە ئاسایی تێپەڕن، هەر وا بە ئاساییش ساڵی ١٣٩٥ یان ٢٧١٦ی کوردیش کۆتایی پێ دێ و لە سەر مەداری دووپاتبوونەوە، ساڵێک بە ساڵەکان زیاد دەبێ، بەڵام ئەگەر نوێ‏بوونەوەی ساڵ، مزگێنیی نوێ‏بوونەوەی ژیانیشی پێ بێ و بەتایبەت مژدەی نوێ‏بوونەوەی خەبات و شۆڕشی لەگەڵدا بێ، ئەو دەمەیە کە گەلێک و نەتەوەیەک ئیرادەی کردووە کە لە نێو دڵی هێما و ڕەمزەکانی نەورۆز و ئاگری نەورۆز و نوێ‏بوونەوەی ساڵەوە، ژیانەوە دابمەزرێنێ.

٢٠ ساڵ بە سەر ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، ئەو دەمەی کە شۆڕشگێڕانی گەلێک بە هەر هۆیەک بوو، چرای شۆڕشیان کز کرد تێدەپەڕێ، ئایا دوای ٢٠ ساڵ ئەو تەلیسمە شکاوە و خەباتێکی نوێ لە ساڵی لەبەردەم‏دا دەست پێ دەکا؟ ئەمە مزگێنییەک بوو کە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزی‏دا بە گەلی کوردی دا: لە ساڵی نوێدا ژیانەوە و خەباتی نوی دەست پی دەکەینەوە.

وێنه: ئەفشین فەتاحی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: