کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی باشوور کۆچی داویی کرد

23:32 - 4 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: زینەت محەممەدی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی لە کوردستانی باشوور ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خوشکە زینەت محەممەدی کچی محەممەد و خوشکی شەهید مەحموود محەممەدی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە گوندی کویک حەسەن سەر بە دەشتی زەهاو لە دایک دەبێت و ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی داویی کرد.

ناوبراو خوشکی شەهید مەحموود محەممەدی بوو کە لە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دیکەی بە ناوی محەممەد وەیسی ناسراو بە حەمە سەرباز لە گوندی هەڕەمیان لە ناوچەی سەلاس گەوتنە گەمارۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و شەهید بوون.

خوشکە زینەت سەردەمی خۆی لە ئۆردووگای ڕۆمادی هاوکاری کۆڕسی منداڵانی رۆمادی بووه.

تەرمی خوشکە زینەت بە ئامادەبوونی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کەلار و شێرەوەن ڕەوانەی شوێنی لە دایکبوونی خۆی کراوە و لە زێدی خۆیدا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه وخزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.