کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد

23:47 - 4 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: ئەحمەد مامەند ناسراو بە غازی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەحمەد مامەند ناسراو بە غازی کوڕی عەزیز، خەڵکی دزێی ورمێ نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی باشوور، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی جەڵتەی دڵ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

نابراو کەسێکی تێکۆشەر و لە نێو ئەندامان و دۆستانی حیزب وەکوو کەسایەتیکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆز ناسرا بوو.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوەندی ٣ی کوردستان لە جێژنیکان لە نێو خەم و ماتەمی هاوڕێیانی بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.