کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

23:58 - 4 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: \'\'زبێدە خزری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شنۆ بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، خوشکە زبێدە خزری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوییەوە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و وەکوو ئەندامێکی چالاک لە نێو خۆی وڵات ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ‌سه‌ره‌خۆشی له ‌بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری خوشکە زبێدە دەكات و خۆی به ‌شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێت.