کوردستان میدیا: رێژه‌ی ته‌ڵاق له ئێران‌دا رووی له زیاد بوونه و ئێران له ئاستی جیهاندا پله‌ی چواره‌م و تارانیش له ئاستی ئێران‌دا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.
رۆژانه له تاران‌دا ٢ هه‌زار که‌س سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌کانی تاران له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی ته‌ڵاق ده‌که‌ن و نێوی ٥٠٠ که‌سیش که داوای ته‌ڵاقیان کردووه تۆمار کراوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی انتخاب، له حاڵێکدا که ئاماری ته‌ڵاق رووی له زیاد بوونه، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستیی شۆرای شاری تاران ده‌ڵێ: به‌پێی ئاماری ده‌زگای قه‌زایی، رۆژانه له تاران‌دا ٢ هه‌زار که‌س سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌کانی بنه‌ماڵه ده‌که‌ن و له‌وانه‌ش ٥٠٠ دۆسیه له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی ته‌ڵاق وه گه‌ڕ ده‌که‌ون.
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی: ئێران له ئاستی جیهان پله‌ی چواره‌م له ئاستی جیهان، شاری تاران پله‌ی یه‌که‌م و پارێزگای خوراسانیش پله‌ی دووهه‌میان له ئاستی ئێران له بواری ته‌ڵاقدا هه‌یه.
ئه‌ندامێکی کومیسیۆنی فه‌رهه‌نگی ـ کۆمه‌ڵایه‌تیی شۆرای شار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی ته‌ڵاق له تاران‌دا گوتوویه‌تی: هه‌نووکه باری خراپی ئابووری و بارودۆخی بژێوی ژیان له ئاستێک دایه که به یه‌کێک له کاریگه‌رییه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه داده‌نرێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌دباقر مازنی، به‌رپرسی دادگاکانی شاری که‌ره‌ج، رۆژی سێ‌شه‌مه ١٧ی گه‌لاوێژ رایگه‌یاند، له سه‌دا ٧٠ی رێژه‌ی ته‌ڵاقه‌کان بۆ هۆکاری ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مسته‌فا ئیقلیما، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانستی یاریده‌رانی کۆمەڵایەتی ئێران له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ: هۆکاره‌کانی ته‌ڵاق بۆ هه‌ڵاوسانی ئابووری، هه‌ژاری و گرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

-
هەواڵەکانی ژووری هەواڵی کوردکاناڵ، پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی١٤٠٣
00:57 - 7 بانەمەڕ 2724 -
هێزەکانی ڕێژیم لە پیرانشار دەستیان بە سەر زیاتر لە ٣٠٠ ئەسپی کاسبکاراندا گرتووە و پێیان فرۆشتوونەتەوە
12:18 - 6 بانەمەڕ 2724 -
دوو هاوپەیمانی سیاسی ڕاگەیندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە سەرکوتی بەربڵاوی ژنان لە ئێران‌دا بڵاوکردەوە
11:27 - 6 بانەمەڕ 2724 -
کاردانەوەی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی
11:25 - 6 بانەمەڕ 2724 -
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە کوژرا
11:21 - 6 بانەمەڕ 2724 -
سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی توڕەیی گشتیی لێکەوتەوە و داوای خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی جیهان کراوە
11:08 - 6 بانەمەڕ 2724