کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی رێزگرتن له خوێندکاران و قوتابیانی سه‌رکه‌وتوو، له‌لایه‌ن به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیی کومیسیۆنی ماڵی ــ خه‌ده‌ماتیی حیزبی دێمۆکرات به به‌شداریی به‌ڕیز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی رێزگرتن له خوێندکاران و قوتابیانی سه‌رکه‌وتووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ساڵۆنی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزب، له‌لایه‌ن کومیسیۆنی ماڵی ــ خه‌ده‌ماتیی حیزبه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و رێوڕه‌سمه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیی کومیسیۆنی ماڵی ــ خه‌ده‌ماتیی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕێز شیرین حه‌بیبییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا شانۆیه‌ک له ژێر ناوی به‌سه‌رهاتی حه‌سه‌ن بوو که له‌لایه‌ن گرووپی منداڵانی ناوه‌ندی نێرگزه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند غوڵام فاتیحییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکی دیکه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابی و خوێندکارانی سه‌رکه‌وتوو به‌م چه‌شنه دابه‌ش کرا:
ــ خه‌ڵاتی ده‌رچوانی زانستگا و په‌یمانگه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ــ پاشان خه‌ڵاتی ده‌رچوانی قوتابخانه‌ی قۆناخه‌کانی ئاماده‌یی، سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و مامۆستا نه‌به‌ز و مامۆستا گوڵاڵه و حوسێن کاکه‌حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ناوه‌ندی ٣ی کوردستان و عه‌لی که‌س‌نه‌زانیئه‌ندامی ناوه‌ندی ١ی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ــ له کۆتاییشدا خه‌ڵاتی قوتابیانی سه‌رکه‌وتووی قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵات و هاوکاره‌کانیان و قوتابیانی به‌شی خه‌ده‌ماتی کومیسیۆنی ماڵی خه‌ده‌ماتی، له‌لایه‌ن به‌ڕێز هاوڕێ ئیسماعیلی ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.