کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی ماکۆ و سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی سه‌رده‌شتی به‌ناوی محه‌ممه‌د مه‌حموودی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی رێژیمی ئێرنه‌وه له مه‌هاباد سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته محه‌ممه‌د مه‌حموودی زیاتر له سێ مانگه له زینداندا ده‌سبه‌سه‌ره و به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی سزای پێنج ساڵی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ناوبراو خه‌ڵکی گوندی کۆڵه‌سهی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتـه و هه‌نووکه ماوه‌ی سزاکه‌ی له زیندانی ناوندیی شاری مه‌هاباد تێپه‌ڕ ده‌کات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کورد به‌ناوی خوسره‌و پاکار خه‌ڵکی گوندی قووریی سه‌ربه ناوچه‌ی ماکۆ، نزیکه‌ی مانگێک پێش ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کراوه.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و هاووڵاتییه کورده له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که‌له ناوه‌ندی ئاماری هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاو بۆته‌وه، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٧١ هاووڵاتیی کورد به تۆمه‌تی چالاکی سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران