کوردستان میـــدیا: دۆخی ئه‌میه‌تیی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه به‌گرتنه به‌ری رێوشوێنی توندتۆڵ، له به‌ره‌به‌ری ٢٥ی گه‌لاوێژ چه‌ند قات زیادی کردووه.
رێژیمی ئێران له شاری مه‌ریوان به دروست کردنی ئاڵۆزی له پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان، که‌م کردنه‌وه‌ی خێرایی ئێنترنێت و گه‌شتی شه‌وانه له نێوشاردا، دۆخی ئه‌منیه‌تیی ئه‌و شاری توندتر کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له به‌ره‌به‌ری ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یه‌ک حه‌وتووی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی له شاری مه‌ریواندا تووشی ئاڵۆزی بووه به چه‌شنیک که یه‌ک پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی چه‌ند جار ده‌پچڕێت.
به‌پیی ئه‌م راپۆرته ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کۆنترۆڵ کردنی پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کانی په‌ره پێداوه.
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا خێرایی هێڵی ئینترنێتیش به راده‌یه‌ک دابه‌زیوه، که ده‌سپێراگه‌یشتن به ماڵپه‌ره‌کانی وه‌ک یاهوو ئه‌سته‌م و دژواره.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه گه‌شتی شه‌وانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئێران له نێو شاردا رووی له زیاد بوون کردووه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران