کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دیداری هاکپار و حیزبی دێموکرات‌‏دا بارودۆخی کوردستان تاوتوێ کرا

17:24 - 24 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی هاکپار(HAK – PAR) سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێریان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی هاکپار بە سەرپەرستی لەتیف ئێپۆزدەمیر جێگری سەرۆکی هاکپار سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد و لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.

لەو دیدارەدا، مستەفا هیجری، باسی لەوە کرد کە لە هەر شوێنێک مەجالی خەباتی مەدەنی و یاسایی هەبێ، پێویست بە خەباتی تۆندوتیژ ناکات و دەکرێ بە خەباتی ئاشتیخوازانە و سیاسی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد تێبکۆشین.

هیجری هەروەها جەختی لە سەر هەوڵی نزیک بوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکانی باکووری کوردستانی بە مەبەستی کاریگەری دانان لە ڕەوتی بەرەو پێشبردنی خەباتی گەلی کورد لە تورکیەدا کرد.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هەروەها هێمای بە پیلانی ڕێژیمی ئێران و نەیاران بە مەبەستی دروست کردنی ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ناوچە و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرد.

هەروەها هەیئەتی هاکپار، وێڕای بە گرینگ زانینی بۆچوون و ڕوانگەکانی حیزبی دێموکرات، تیشکیان خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و بارۆدوخی باکووری کوردستان و پێداگرییان لە سەر بەردەوامیی پێوەندی و هاوکاری نێوانیان لە گەڵ حیزبی دێموکرات کرد .

14435.JPG

14437.JPG