کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کوچی دوایی کرد

17:34 - 25 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: مام ساڵح قادری والا باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام ساڵح قادری والا، باوکی ئەحمەد قادری والا ناسراو بە ئەحمەد چکۆل شەهیدی حیزبی دێموکرات، خەڵکی شاری بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی مام ساڵح لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ناسیاوانی، بە خاک ئه‌سپێردرا.

مام ساڵح کەسایەتیی ناسراوی شاری بۆکان و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو کە بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی نەوەد ساڵی‏دا کۆچی دوایی کرد.

شه هید ئه‌حمه‌‏د ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی، له گوندی کانی درێژ له بۆکان له‏‌دایک بوو، ناوبراو کادری دەرەجه ٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی شێخ‌لەر له شه‏‌ڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.