کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەیەک لە نێوان كۆمیتەی یەكیەتیی لاوان و بەرپرسانی ناوچەی بازڵی پارتی سوسیالسیتی سویس لەو وڵاتە بەڕێوە چوو

16:56 - 28 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەک لە نێوان کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسانی ناچەی بازڵی پارتی سوسیالیستی سویس بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن كۆمیتەی سویسی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆبوونەویەک بۆ بەرپرسانی پارتی سوسیالیستی سویس لە ناوچەی بازڵ ڕێكخرا.

سەرەتا لە لایەن شاھۆ تەیمووری باسێک لە سەر دۆخی لاوان و گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە لە كۆمەڵگا وەك كێشەی كار و خوێندن و ھتد پێشکەش کرا و لەو پێوەندیەدا پڕۆژەیەكیان خستە بەردەم بەرپرسانی پارتی سوسیالیست.

ھەر وەھا لە تەوەرێكی دیكەی باسەكاندا ڕامیار خادەمی بەرپرسی كۆمیتەی سویسی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسێكی وردی لە سەر پەنابەران و كێشەو گرفتەكانی بەردەم لاوانی پەناخۆاز كرد و ھەروەھا تیشكی خستە سەر ئەو گرفت و کۆسپانەی كە ڕووبرووی لاوان دەبنەوە كە ڕوو لە وڵاتی سویس دەكەن.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی ناوچەی بازڵی پارتی سوسیالیست زۆر بە وردی و بە بایەخەوە لە پێشنیار و پڕۆژە و ناورۆكی كۆبوونەوەكەیان ڕوانی و بەڵێنیان دا كە بە پێ توانایی ھاوكاری لاوانی كورد بدەن.