کوردستان میدیا: مامۆستایه‌کی ئایینی و ١٢ هاووڵاتیی دیکه له کاتی به‌ربانگ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ورمێ کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرت ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، مامۆستایه‌کی ئایینی به‌ناوی مه‌لا شه‌فیق مامۆستای گوندی قزقۆپیی سه‌ربه شاری ساین‌قه‌ڵا له ناوچه‌ی هه‌وشار له‌کاتی به‌ربانگدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه، سه‌ره‌ڕای بێ‌حورمه‌تی پێ کردن به‌و مامۆستا ئایینییه، ١٢ که‌سیش که میوانی ئه‌و مامۆستایه بوون ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری ورمێ کراون.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕی هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و ١٣ هاووڵاتییه بڵاو نه‌بۆته‌وه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران