کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار کوچی دوایی کرد

20:22 - 1 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: مام ئەحمەد بۆرەکە باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام ئەحمەد بۆرەکە، باوکی شەهیدمحەممەد بۆرەکە خەڵکی گوندی سۆغانلوو سەر بە شاری پیرانشار، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

14497.jpg
تەرمی مام ئەحمەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و دۆستانی، بە خاک ئه‌سپێردرا.

شەهید محمد بۆرەکە ساڵی ۱۳٤۱ی هەتاوی لە گوندی سۆغانلوو لە دایک بووە، ناوبراو کادری دەرەجه ٤ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو که لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە گوندی سۆغانلوو شەهید دەبێت و گڵکۆکەی هەر لەم گوندەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.