کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەسایەتی ناسراوی کوردستانی باشوور سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد

21:51 - 1 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: محەممەدئەمین پێنجوێنی و ئازاد خۆشناو دوو کەسایەتی ناسراوی باشووری کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانێان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، محەممەدئەمین پێنجوێنی و ئازاد خۆشناو سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتیکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێ کرا.

لەو دانشتنەدا، بارودۆخی کورد لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان، ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و سیاسەتی دژە گەلی ڕێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان کەوتە بەرباس و یەکگرتوویی کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا بە زامنی سەرکەوتن لە قەڵەم درا.

ئازاد مستەفا، کوڕی شەهید مستەفا خۆشناو، یەکێک لە ٤ ئەفسەرە کوردەکانی کۆماری کوردستانه.

14503.JPG

14504.JPG