کوردستان میدیا: هاتنی بوومه‌له‌رزه له شاره‌کانی ئه‌هه‌ر، هه‌ریس، وه‌رزقان و کلیبر له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، هه‌تا ئێستا ٢٥٠ کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه به گوژمی ٦،٢ پله‌ی ریشتێر، دوێنێ رێکه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژ، باکووری رۆژئاوای هه‌ژاند و ده‌یان گوند به ته‌واوه‌تی کاول بوون و ١١٠ گوندی دیکه‌ش خه‌ساری جیدییان پێگه‌یشت.
فرمانداری وه‌رزقان گوتوویه‌تی: ١٢ گوند که هه‌رکام له‌وانه نزیکه‌ی ٩٠٠ هه‌تا ١٠٠٠ که‌س حه‌شیمه‌تیان هه‌یه به ته‌واوه‌تی کاول بوون و ٥٠ که‌س کوژراو و ٥٠٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار له‌و گوندانه‌دا بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رۆژئانلاین، سه‌ره‌ڕای خه‌ساری قورس ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه و دۆخی ناله‌باری لێقه‌وماوان، راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به‌پێی پێویست هه‌واڵه‌کانی ئه‌و رووداوه‌یان رووماڵ نه‌کردووه و زیاتر خه‌ریکی بڵاو کردنه‌وه‌ی دۆعای مانگی ره‌مه‌زان رێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بین.
یه‌کێک له نوێنه‌رانی ناوچه لێقه‌وماوه‌کانیش له مه‌جلیس رایگه‌یاندووه، به هۆی که‌میی یاریده‌ده‌ر و که‌میی پێداویستییه‌کان، پرۆسه‌ی هاریکاریی لێقه‌وماوان له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوویه.
هه‌وڵده‌ریی مێهر بڵاوی کردۆته‌وه هێزه‌ی یاریده‌ده‌ری نوێ چۆته شاری ورزقان و به‌رقی ئه‌و شاره پچڕاوه و کێشه و که‌موکۆڕی و که‌میی خواردن بوونی هه‌یه.
شه‌وی رابردوو به‌نزینخانه‌ی شاری وه‌رزقان له حاڵه‌تی داخراندا بووه و هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌ی ئه‌و شارش ته‌نیا به دوو پزیشکی گشتییه‌وه ده‌وامی هه‌بووه.
نوێنه‌ری شاری وه‌رزقان له مه‌جلیس به هه‌واڵده‌ریی فارسی گوتووه: پێداویستی سه‌ره‌کیی لێقه‌وماوان پزیشک، ده‌وا و ده‌رمان، خواردن، ده‌وار و ئامبووڵانسه.
راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که زۆربه‌ی دانیشتوانی لێقه‌وماوان، شه‌وی رابردوو له ده‌ره‌وه ماڵه‌کانیان بوون.
به‌رپرسی رێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌ریی قه‌یران، رایگه‌یاندووه، که پرۆسه‌ی هاریکاری و رزگار کردنی لێقه‌واماوان کۆتایی پێ هاتووه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له پارێزگاکانی ورمێ، گیلان، زه‌نجان و ئه‌رده‌بیلیش هه‌ست پێ کراوه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران