کوردستان میدیا: سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ له ئێران، بە بەشداریی حیزب و لایەنە سویدییەکان، ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات، سێمینارێک لە پارلمانی سوید بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سێمینارێک لە سەر پرسی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا، له لایەن تۆڕی هاوكاریی نێوگرووپی پارلمانی سوید، بۆ دێموكراسی و مافی مرۆڤ له ئێران‌دا، لە پارلمانی ئەو وڵاتە، بە بەشداریی ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ری حیزب و لایەنە سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو.
مەهاباد مینووزادە بەرپرسی یه‌كیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، لەو سیمینارەدا بەشداریی کرد و لەو پێوەندییەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
مینووزادە لە باسه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به جۆره‌كانی پێشێلكاریی مافی ژنان له ئێران به گشتی و كوردستان بەتایبەتی كرد.
مینووزاده له بەشێکی دیکەی باسه‌كه‌یدا گووتی؛ ئێمە وەک یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم ژنانی ئازادیخوازی کورد، دەبێ هەوڵ بدەین کە ببینه ده‌نگ و ڕەنگی ئه‌و ژنانه‌ی كه هیچكات ڕەنگیان نەبینراوە و ده‌نگیان نه‌بیستراوه.
ناوبراو له بڕگەیەکی دیکەی وتارەکەیدا هێمای بە چەند خاڵێک لە یاسای ئێران كرد كه مافی ژنانی پێ پێشێل ده‌كه‌ن و گوتی؛ ئه‌گه‌رچی پێشێل كرانی مافی ژنان له ئێران‌دا سیستماتیک و به‌پێی یاسا ده‌کرێت، به‌ڵام له‌م نێوه‌دا مافی ژنانی نه‌ته‌وە بنده‌سته‌كانی ئێران، وه‌ك ژنانی كورد و ئەوانیتر، زیاتر پێشێل ده‌كرێ.
ئه‌م سیمیناره له كاتێكدا پێکهات كه چه‌ند حه‌وتووی دیكه هه‌یئه‌تێكی بازه‌رگانیی وڵاتی سوید سه‌ردانی ئێران ده‌كات و لەو پێوەندییەدا نوێنه‌رانی حیزبه سیاسیه‌كانی سوید جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌م جۆره دیدارانه‌دا باسی مافی مرۆڤیش بكرێت.
لەم سیمینارەدا جیا له نوێنه‌ری حیزبه‌سویدییەکان، نوێنه‌ری ڕێكخراو‌ی نووسه‌ران قەڵەم، نوێنه‌ری ڕێكخراو‌ی ئه‌منیستی ئینتێرناشناڵ و چه‌ند ڕێكخراو‌ی مافی مرۆڤی دیكه‌ش بانگهێشت كرابوون.