کوردستان میدیا: هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له‌مه‌ڕ کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندێکی ناوچه‌ی کامیاران و چه‌ندین ده‌زگا ماهواره‌ی هاووڵاتییانیان کۆکردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له رێکه‌وتی ١٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی گازرخانیی سه‌ربه ناوچه‌ی کامیاران له پارێزگای سنه و تێکڕای ماهواره‌ی هاووڵاتییانیان کۆکردۆته‌وه.
به‌وته‌ی جێگری سیاسی ــ ئه‌منیه‌تیی پارێزگاری سنه، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ٢٠ هه‌زار دیشی ماهواره له‌و پارێزگایه‌دا کۆ کراوه‌ته‌وه.
رێژیمی ئێران به که‌ڵک وه‌رگرتن له ماهواره به واتای شه‌ڕی نه‌رم له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانیان به‌ره‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
رێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به کۆکردنه‌وه‌ی ده‌زگای وه‌رگری ماهواره و ناردنی شه‌پۆلی پارازیت بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له ته‌له‌فزیۆنه ئاسمانییه‌کان، له گه‌یشتنی زانیاریی دروست به خه‌ڵک پێشگیری بکات.
کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی کوردستان ئێران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و تێکهه‌ڵچوونی خه‌ڵک و هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێکه‌وتۆته‌وه.
هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به بیانووی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره، سنووری تاکه‌که‌سیی هاووڵاتییان پێشێل ده‌که‌ن و بێ‌حورمه‌تییان پێ ده‌که‌ن.
هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئێران به‌بێ هیچ مۆڵه‌تێکی یاسایی هێرش ده‌که‌نه نێو ماڵی هاووڵاتییان و ماڵه‌کانیان ده‌پشکنن.
ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاریی ئازاد یه‌کێک له مافه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر هاووڵاتییه‌ک له کۆمه‌ڵگادا دێته ئه‌ژمار، به‌ڵام رێژیمی ئیسلامیی ئێران به توندی له هه‌وڵی پێشێل کردنی ئه‌و مافه‌ی هاووڵاتییان دایه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران