کوردستان میدیا: قه‌ڵای مێژوویی گه‌وره‌ترین شاری سووریه له رۆژئاوای کوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بۆمباران کرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییئانادۆڵی تورکی، هێزه ئاسمانییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له رێکه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له هێرشێکی له‌ناکاودا یه‌کێک له کۆنترین ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی جیهانیان له شاری حه‌له‌ب بۆمباران کردووه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سووریه رایگه‌یاندووه، قه‌ڵای مێژووی شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه بۆمباران کراوه و زیانی جیدی به چه‌ند به‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌و قه‌ڵایه گه‌یشتووه.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داوای له رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی یوونیسکۆ کردووه، له‌مه‌ڕ ئه‌م پێشێلکارییه مێژووییه‌ی رێژیمی ئه‌سه‌د له‌هه‌مبه‌ر ئاسه‌واره کۆنه‌کانی میژووی جیهان بێ‌ده‌نگ نه‌بێت.
ناوی قه‌ڵای مێژوویی شاری حه‌له‌ب که‌به قه‌ڵای حه‌له‌ب ناسراوه، له لیستی ئاسه‌واره کۆنه‌کانی جیهاندا تۆمار کراوه و وه‌کوو به‌شێک له مێژووی مرۆڤ چاوی لێ ده‌کرێت.
مێژووی قه‌ڵای حه‌له‌ب بۆ ٣ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه و به سه‌دان شوێنه‌واری کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران