کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاش ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجام ڕووسیە بە نیازە ٤٠ تۆن ئاوی قورس لە ئێران بکڕێت

21:35 - 7 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: وتووێژ و دانوستانەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە بە مەبەستی فڕوشتنی ٤٠ تۆن ئاوی قورسی بە وڵاتی ڕووسیە دەستی پێی کردووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوەبووەکان، لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی بەڕبڵاوی ناوکی؛ ڕێژیمی ئێران دەبێ پاشکەوتی ئاوی قورسی خۆی کەم بکاتەوە.

ماوەێک پێشتر ئامریکا ٣٢ تۆن ئاوی قورسی بەرهەم‌هاتووی لە ئێران کڕی بوو.

لەو پێوەندییەدا، عەبباس عەڕاقچی جێگری وەزیری کاروبارەکانی دەرەوەی ڕێژیم؛ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە وتوووێژێکدا ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیە بە نیازە ٤٠ تۆن ئاوی قورس لە ئێران بکڕێت.

ئاوی قورس ، گرینگترین فاکتەری بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمە و وزەی ناوکییە و ڕۆژنامەی واڵ ئیستریت ژۆڕناڵ بڵاوی کردەووتەوە کە بەهای کڕینی ئاوی قورس لە لایەن ئامریکاوە ٨.٦ میلیون دۆلار بۆ ئێران قازانجی هەبووە.

پاش ڕێککەوتنی بەرجام؛ ڕێژیمی ئێران ئیزنی هەیە ئاوی قورسی بەرهەم‌هاتووی خۆی بفرۆشێت.

ڕێژیمی ئێران ئەنبارێکی لە وڵاتی عەمان دابین کردووە کە بۆ پاشکەوت و فرۆشتنی ئاوی قورسی زیاد لە پێویستی خۆی کەڵکی لێ وەردەگرێت.