کوردستان میدیا: دوای حوکمی دیوانی باڵای ئامریکا لە پێوەندی لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی ٢ میلیارد دۆلار لە داراییەکانی ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە تاران، باڵوێزی وڵاتی سویسیان بانگهێشت کرد.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی١٣٩٥ی هەتاوی، بەرپرسی گشتیی کاروباری ئامریکا لە وزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە هەمبەر ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە حوکمی دیوانی باڵای ئامریکا،جولیو هاس باڵوێزی وڵاتی سویسی بانگهێشت کرد.
وڵاتی سویس پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ئێرانە.
هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە؛ محەممەد کشاورززادە بەرپرسی گشتیی کاروباری ئامریکا لە وزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە بەیانییەیەکی فەرمیدا ناڕەزایەتی خۆی بە بڕیاری دیوانی باڵای ئامریکا دەربڕی و جەریمەکردنی ئێران بە ٢ میلیارد دۆلاری بە پێشێلکردنی ئاشکرای گرێبەستی ١٩٥٥ی نێوان دوو وڵات و پابەندبوونی حقووقیی نێودەوڵەتیی ئامریکا بە پاراستنی قەزایی و دارایی ئێران تاوانبار کرد.
ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو، دادگای باڵای ئامریکا بە ٦دەنگی ئەرێنی بەرانبەر ٢ دەنگی نەرێنی، بڕیارەکەی پەسەند کرد لە بەرژەوەندیی کەسوکاری ئەو ٢٤١ سەرباز و مارینزەی ئامریکا که لە تەقاندنەوەی دوو بینا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ساڵی ١٣٦٢دا گیانیان لەدەسـت دا.
دادوەر ڕۆث بادەر هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی ئێرانی بۆ قەرەبوو نەکردنەوەی کەسوکاری قوربانیـیەکان ڕەتکردەوە.
سەرەتای مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٦٢ی هەتاوی لە بەیرووت، نزیک هەزار کیلۆگڕەم کەرەستەی تەقینەوە بە ماشێن بۆ نێو مەقەڕی چەکدارەکانی هێزی دەریایی ئامریکا ڕاگوێزرا و تەقێندرایەوە و لەو تەقینەوەدا ٢٤١ سەربازی ئامریکایی و ٥٨ کەس لە هێزەکانی فەڕانسە کە بەشێک لە هێزەکانی پاراستنی ئاشتیی نێونەتەوەیی لە لوبنان بوون، کوژران.