کوردستان میدیا: ٢١مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراو‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، UNPO، بە بەشداری د.عەلی عەبدیلزادە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی نێران و ئەندامی سەرۆکایەتی UNPO، به سێمینارێک له ژێر ناوی جۆره‌كانی ئاشتی و دێمۆكراتیزاسیۆن: مافه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و چالاكیی دیاسپۆرا ده‌ستی بەکارەکانی خۆی کرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له پارله‌مانی سۆئێد و به هاوكاریی پارتی لیبێراڵی سۆئێد به ڕێوه چوو.
ئه‌م سێمیناره له دوو پانێل پێكهاتبوو که له پانێلی یه‌كه‌مدا ئه‌م باسانه خرانە بەر باس:
قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ئورووپا، پێوه‌ندی نێوان چوونه نێو كۆمه‌ڵگا و پشتیوانی بۆ ئیدئۆلۆژی قه‌یرانساز کە لەلایەن دوكتور جاناتان هاڵ له زانكۆی ئۆپسالا پێشکەش کرا. ناوبراو له وتاره‌كه‌یدا باسی كۆمه‌ڵگای فره‌كولتوور و قه‌یرانی شۆناس له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه دا كرد.
دڵنیابوون له به‌شداری گرووپه دوورخراوه‌كان له پڕۆسه‌ی ڕێفۆرم و دێموكراسی کە لەلایەن جولیان سمیت له ڕێكخراو‌ی IDEA، پێشکەش کرا. ناوبراو له وتاره‌كه‌ی خۆیدا چه‌ند كه‌یسی جیا وه‌كوو گرووپه هێمۆسێكسوێله‌كان، ژنان و ... له وڵاته جۆراوجۆره‌كان وه‌ك هێند و كێنیا و ... شی كرده‌وه.
مافی نه‌ته‌وایه‌تی و دێمۆكراتیزاسیۆن له ئێران وكاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ کە لەلایەن دوكتور ئێدریس ئه‌حمه‌دی له زانكۆی ستۆكهۆڵم پێشکەش کرا.
ئەحمەدی سه‌ره‌تا له باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاست، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دروستكردنی قه‌یران و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه و پشتیوانی له گروپه تێرۆریسته‌كانی ناوچه‌دا كرد.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێران هه‌موو كات دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی بووه: سێكتاریانیسم یان فێرقه‌گه‌رایی و باڵاده‌ست بوونی نه‌ته‌وه‌ی فارس کە ڕۆڵی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ له دروست كردنی ئێرانێکی سێكۆلاری فێدراڵی دێموكرات وه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو كێشه خستەڕوو.
له پانێلی دووهه‌مدا ئه‌م باسانه پێشکەش کران:
پرۆفێسۆر ئاشۆک سواین، زانكۆی ئۆپسالا: به‌شداری دیاسپۆرا له پرۆسه‌ی ئاشتی.
دوكتور فیۆنا مه‌ک كۆنێل زانكۆی ئاكسفۆرد: دیپلۆماسی پشت ده‌وڵه‌ته‌كان؛ كێشه‌كان، یه‌كێتییه‌كان و ڕوانگه‌كان.
دوكتور شیگوت گه‌له‌تا، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ی OLF : نه‌زمی نوێی جیهانی به لێكدانه‌وه‌ی كه‌یسی OLF.
دوكتور لاخۆ لوهانا، به‌رپرسی كۆنگره‌ی سینده‌كان: ڕۆڵی دیاسپۆرا له پێكهێنانی ئاشتی و هه‌وڵدان بۆ مافی مرۆڤ له پاكستان.
سێمیناره‌كه به قسه‌ی كۆتایی مارینۆ بوسداچین به‌رپرسی گشتیی ڕێكخراوه‌ی UNPO كۆتایی پێهات.