کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵنێرانی ڕێژیمی ئەسەد لەگەڵ قوربانیانی شەڕ وێنەی سلفی دەگرن

18:01 - 11 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک وێنە و ویدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە دەری دەخات هەواڵنێرانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە کەیف خۆشییەوە باس لە کوژرانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەکەن.

بەشێک لە هەواڵنێرە بەناوبانگەکانی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی دەمشق بە گرتنی وێنەی سڵفی لەگەڵ کوژراوانی شەڕ و بەتایبەت شۆڕشگێڕانی دژبەری ئەسەد یان دیلە برینداربووەکان، هەوڵ بۆ بەهێزنیشاندانی ڕێژیمی ئەسەد و لاوازی ڕاپەڕیوانی دژ بە ئەسەد دەدەن .

هەواڵنێران و ڕێپۆرتێرانی سەربەخۆ پێیان وایە ئەنجامدانی وەها کارێک پێگە و گەورەیی پیشەی هەواڵنێری دەخاتە ژێر پرسیار و ئەو کەسانە نەتەنیا خزمەت بەم پیشە ناکەن بەڵکوو بە قازانجی دوژمنانی ئازادی ڕادەربڕینیش کار دەکەن.

ناوی دوو کەس لەم هەواڵنێرانە بریتییە لە کەنانە عەلوش و شادی حەلوە ڕێپۆرتێری تەلەفزیۆنی سەمای ڕێژیمی ئەسەد.