کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەک لە زیندانی ورمێ سەری خۆی لە گەچ گرت

23:26 - 11 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: زیندانییەک لە زیندان ناوەندیی شاری ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی خۆی و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی زیندان، ڕۆژی ٨ی بانەمەڕ، مانی لە خواردن گرت هەروەها ڕۆژی ٩ی بانەمەڕ سەر خۆی لە گەچ گرت.

شوناسی ئەو زیندانییە کوردە ئومید ڕەحمانی ڕاگەیاندراوە.

بەرپرسانی زیندان دوای ئەو هەوڵەی ئومید، ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستەوە.

ئەو زیندانییە کوردە ماوەیەکە زیندانییەکەی تەواو بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان دوای ١٥٠ میلیۆن تمەن دەکەن بۆ ئازادکردنی ئومید و تەنانەت ئیزنی مورەخەسییان پێی نەداوە سەردانی بنەماڵەکەی بکات.

ئومید لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویەوە لە زیندان دایە و بارودۆخی دەروونی زۆر ناجێگیرە و هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەم هەوڵان کاریگەر نەبوون لە بەرچاوی بەرپرسانی زیندانەوە هەوڵی خۆسووتان دەدات.

ئومید ڕەحمانی لە ساڵی ١٣٩٢ و ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندا دژی نیزام بە٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.