کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دژکردەوەکان بەرامبەر بە بەرجام بەردەوامە

16:23 - 12 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: جێگری نوێنەری عەلی خامنەیی لە سپای پاسداران دەڵێ: تا ئێستا هەیئەتی چاودێری بەسەر بەرجام هیچ کەڵکێکی نەبووە.

ئاخوند عەبدوڵا حاجی سادقی، جێگری نوێنەری عەلی خامنەیی لە سپای پاسداران بە ڕەجانیوزی گووتووە؛ هەیئەتی چاودێری بە سەر بەرجام بێ کەڵکە و پێویستە ئەم لێژنە بۆ جارێکیش بووە هەنگاوێکی ئەرێنیش هەڵێنێتەوە.

ناوبراو ئەم پەسیڤ بوونەی بە نیشانەی دروست بوونی ڕەشبینییەکانی خامنەیی لەمەڕ بەرجام لەقەڵەم دا و وتی: هیوادارم ئەو کەسانەی کە لە خەوی شیریندا دەژین لە خەو ڕاچڵەکن؛ کە مەبەستی ناوبراو لایەنگرانی دەوڵەتی ڕوحانی بووە.

هەروەها ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ هەواڵدەریی بەسیج لە زاری پاسدار یەدۆڵا جەوانیەوە بڵاوی کردەوە هەڵس و کەوتی ئامریکاییەکان لە مانگەکانی ڕابردوو، بەتایبەت پاش واژۆکردنی بەرجام، بەرامبەر بە ئێران دوژمنکارانەتر بووە و بەردەوام لە هەوڵی ڕووتانەوەی ئێرانن.

دیوانی بەرزی ئامریکا ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕ بڕی ٢ میلیارد دۆلاری لە داراییە بلوکەکراوەکانی ئێران وەک جەریمە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکان هەڵگرتەوە کە شەڕە دندووکەی نێوان باندەکانی دەسەڵاتی قوڵتر کردەوە.

جەواد زەریف لە دژکردەوە بەم بڕیارەی ئامریکا نامەیەکی بۆ بان کی مون نارد کە لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، وەڵام درایەوە؛ ناوبراو ڕایگەیاندووە یاساکانی ئامریکا بەپێچەوانەی قسەکانی زەریف هاوتەرازە لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان.