کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێسکۆرتی تایبەتیی خامنەیی کوژرا

16:26 - 12 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: یەکێک لە ئێسکۆرتە تایبەتییەکانی هێزی تایبەتی پاراستنی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران عەلی خامنەیی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەرهەنگی دووهەم پاسدار حەسەن ئەکبەری یەکێک لە ئەفسەرانی سپاە ولی امر هێزی تایبەتی پاراستنی خامنەیی کوژرا.

ماڵپەرەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە پاسدار حەسەن ئەکبەری لە کاتی مەئمووریەتی ئامووزشی و ڕاهێنان بە هۆی کێشەی فەننی چەککوژراوە.

سپاه ولی امر هێزی سەربازی تایبەتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی دامەزراو و سەرەکیترین چالاکیی ئەو هێزە پاراستنی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمە.

ولی امر یەکێک لە سەردێرەکانی ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانە و سپای ناسراو بە ولی امر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری خامنەیی ئەرکی پاراستنی ناوبراویان لە ئەستۆ گرت.