کوردستان میدیا: وه‌رزشی پارێزگای سنه له روانگه‌ی په‌رپرسه وه‌رزشییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌وه له دۆخێکی خراپ دایه و بژارده وه‌رزشییه‌کان به‌ناچاری روو له پارێزگاکانی دیکه له‌مه‌ڕ درێژه‌ده‌ان به وه‌رزش ده‌که‌ن.
به‌رپرسێکی وەرزشیی پارێزگای سنه گوتوویه‌تی: وه‌رزشوانه به‌تواناکانی کوردستان به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستیی له‌بار و گونجاو، لاوازیی ژێرخانی وه‌رزشی نه‌بوونی پشتیوانی ماڵی و سرنج نه‌دان به شانازییه‌کانیان، بۆ پارێزگاکانی دیکه کۆچ ده‌که‌ن و چالاکی وه‌رزشیی خۆیان له‌و پارێزگایانه درێژه پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه: نوێنه‌رانی هه‌یئه‌ته وه‌رزشییه‌کان له دانیشتنه‌کانی تاوتوێ کردنی کێشه‌ی وه‌رزشوانان ئاماده نابن و ته‌نیا کاتی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌ون. نه‌بوونی نوێنه‌ری کارامه و دڵسۆز یه‌کێکی دیکه له کێشه وه‌رزشییه‌کانی پارێزگای سنه‌یه.
به‌رپرسی په‌روه‌ردی ئه‌ندامی وه‌رزشیی پارێزگای سنه نه‌بوونی پێداویستی و که‌ره‌سه‌ی گونجاو و له‌بار به هۆی که‌میی بوودجه، زیان و خه‌سارێکی یه‌کجار زۆری له وه‌رزشی پارێزگای سنه داوه که ئه‌م که‌موکۆڕییه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تییه‌وه هیچ چاره‌یه‌کی بۆ نه‌بینراوه‌ته‌وه.
سه‌رپه‌رستی زۆرانبازیی پارێزگای سنه گوتوویه‌تی: وه‌رزشی زۆرانبازی له پارێزگای سنه هیچ ئاوڕێکی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌کانی چالاکه وه‌رزشییه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێ‌ئاکام ماوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی هه‌یئه‌تی هه‌ندباڵی پارێزگای سنه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که وه‌رزشوانانی پارێزگای سنه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ماڵیی به‌رفراوان به‌ره‌وڕوون، گوتی: ئه‌م کێشه‌یه خه‌ساری قه‌ره‌بوونه‌کراو له وه‌رزشی پارێزگای سنه ده‌دات.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران