کوردستان میدیا: سێ پارتی هه‌رکام له پارچەیەکی کوردستان له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنیری کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٣ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی پارتی دێمۆکراتی پێشکه‌وتنخوازی کوردی سووریه، به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز حه‌مید ده‌روێش سکرتێری گشتی و هه‌یئه‌تێکی پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیه به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز مه‌سعوود ته‌ک سکرتێری گشتی پارتی سوسیالیست، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراته‌وه به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه سێ قۆڵییه‌دا داویین ئالوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که و هه‌رکام له پارچه‌کانی کوردستان تاوتوێ کران و ئالوگۆری بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
له‌و دانیشتنه دۆستانه‌یه‌دا هه‌رسێ لایه‌ن ره‌وشی هه‌نووکه‌ی کورد و کوردستانیان تاوتۆی کرد و باردۆخی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان له هه‌کام له به‌شه‌کانی کوردستان هه‌ڵسه‌نگاند، به‌تایبه‌تی ره‌وشی ئه‌مڕۆی کوردستانی سووریه هاته به‌رباس و به هه‌لێکی مێژووی بۆ کوردانی ئه‌م به‌شه له کوردستانیان زانی و هیوادار بوون سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی سووریه، به واقیع‌بینییه‌وه سه‌یری رووداوه‌کانی ناوچه‌که و سووریه بکه‌ن، تاکوو بتوانن وێڕای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه له کوردستان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
ئه‌م دانیشتنه له‌سه‌ر به‌هێزتر بوونی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌موو لایه‌ناکان پێداگری کرده‌وه.