• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٧ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٧ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

بەهێزتر لە مەرگ

زایینی: ١٥-٠٥-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٢/٢٦ - ١٩:٠٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەهێزتر لە مەرگ
کەریم پەرویزی

ململانێی ژیان و مردن لە دەروونی هەموو بوونەوەرەکانی جیهاندا، ململانێیەکی بەردەوامە کە زۆربەی هەرەزۆری بوونەوەرەکان، ئەوانەی دەژین و دەجووڵێن و گەشەدەکەن، رۆژێک و ساتێک دێ کە مردن بەسەر ژیانیادا زاڵ دەبێ و لەو ململانێ ئەزەلی و ئەبەدیەدا، مردن براوەی کۆتاییە.

بەڵام لەو نێوەدا ناوازە و خاڵی شاز و ریزپەر پەیدا دەبێ، کە جیاوازە لەو رەوتە جیهانی و چارەنووسدیارەدا و لەوێدا کۆتاییەکی دیکە دەنووسرێتەوە.
لە راستیدا ژیان و بوونی دیکە هەیە کە بە کۆتایی ناگات.

ژیانی مرۆڤە مەزنەکان، ئەوانەی کە بە ورە و ئیرادەیەکی ژیاندۆستانە و مەرگ ستێزانەوە، دەست پێ دەکەن و لە هەورازە رێی ژیاندا، بە کۆڵنەدان و ئافراندنی رێبازی ژیانی سەرفرازانە، خۆیان بەسەر ژین و ئەرز و واقێعدا دەسەپێنن . ئەوان لە ململانێی بەردەوامی ژیانەوەو مەرگدا، ژیان بەهێز و مردن لاواز دەکەن، لە نەبەردی کۆتاییشدا بە سەر مەرگدا زاڵ دەبن و مردنیان دەبێ بە ژیانەوە.

کاروانێکی پڕ سەروەری و پڕشانازی لە جوامێر و مێرخاس و ژنە بەهەست و دەروەستەکانی کورد ودێموکرات، بە ئیرادە و کردەوەو خۆنەویستییان، لاپەرەی کۆتایی ململانێکانیان بە شەهیدبوونیان تۆمار کردوە و شەهیدبوون بەچۆکدا هێنانی مەرگە و تێزایینی ئاوی ژیانە لە دەمارەکانی گەل و شۆڕشدا.

***
دیمەنێکی مێژوویی:

لەمبەر و ئەوبەری رێگا، بەپێوە و بە هەناسەیەکی پڕ لە ڕێز و بە چاوێکی خەمگین، بەڵام بەبڕوا بە تێپەڕاندنی هەورازڕێی پڕ لە ما‌هو ئەستەم، یاران و هاوسەنگەرانی کاک چەکۆ، لەبەردەم رێگای ئەو فێرگەیەی کە خۆی دایمەزراندبوو راوەستابوون، چاوەڕوانی هاتنەوەی مامۆستای شۆڕش و دیسیپلین و وریایی بوون.

هاتنی ئەمجارەی مامۆستا، فەرماندە و سەروان چەکۆ جیاواز بوو لە هاتنەکانی دیکە.

ئەمجارە هاوڕی و هاوسەنگەر و قوتابی و بنەماڵە و هەموو دۆستانی لەپیشوازییدا راوەستابوون،
ئەم جارە دوژمن دڵی خۆش بوو بەوەی سەروان چەکۆ نەماوە تاکوو قوتابیانی بار بێنێ، نەماوە تاکوو پیلانەکانی دوژمن پووچەل بکاتەوە،

بەڵام، نەیانزانی کە سەروان چەکۆ لە رێگایەکدا هەنگاوی هەڵ گرتوە کە مەرگ و نەمانی تێدا نیە،
رێگایەکە کە رێبازی ژیانە و لاپەڕەی کۆتاییەکەی ژیانەوەی لێ دەڕژێ،

***
پیاسەیەکی پڕسەروەری:

شەهید سەروان چەکۆ لە نێو ئاپۆرای هاوڕێیان و دۆستان و یارانیدا، بەسەرشانی پێشمەرگەوە لە فێرگەی خۆیەوە بەرەو هەوارگەی یارانی پێشتر کۆچکردووی وەڕی کەوت و کادر و پێشمەرگەکانی هاورێبازی چەکۆ رەحیمی و قوتابیانی کە بەڵێنی وەفادارییان بە ڕێبازەکەی دابوو، پێ بە پێی بەڕێیان دەکرد بەرەو مەنزڵگای پیرۆز.

رێزگرتنی پێشمەرگانە و سروودی ئەی شەهیدان ، دوایین کردەکانی پەیمانبەستنەوە لەگەڵ سەروان چەکۆی شەهیدبوون . دوایە بەو خاکە پیرۆزە ئەسپێردرا کە لە پێناوی رزگارییدا ژیانی فیدا کردبوو و لە پێناوی بەختەوەریی خەڵکی خاوەنماڵی ئەو خاکەدا فیداکاری و خەباتی کردبوو.
دوای بەخاک ئەسپاردنی، تەرمی شەهید چەکۆ، هاوسەنگەرێکی چەند قسەیەکی کرد و کورەکەی مزگێنیی بە خەڵک دا کە ئاواتەکانی ئەو شەهیدە بە "ئاکام" دەگەن و رەنج و فیداکاریەکانی بەخۆڕایی نەبووە و بەفیڕۆ نەچوە.

***
شانازییەکی هەمیشەیی:

ململانێی ژیان و مەرگ لە نێو بوونەوەرەکانی دیکە و لە نێو کۆمەڵگای ئینسانیشدا بە سەرکەوتنی مەرگ کۆتایی پێ دێ.

بەڵام ریباز و رێگایەکی دیکە هەیە کە کاروانێکی مرۆیی پێدا تێدەپەڕی و ناهێلن، مەرگ پێکی سەرکەوتن هەڵ بدا.

لەو دەمەیدا کە مرۆڤە دەگمەنەکان، تۆزقاڵ بە تۆزقاڵ و بە ئەسپایی، رێگای دوور و درێژی ژیان، بە کارە باوەڕمەندانە و خۆنەویستانەکانیان، مانایەکی دیکە بە ژین دەبەخشن،
لەو دەمەدا کە بێ پسانەوە و بە سەربەرزیەوە، پێ دەخەنە سەر سەختەرێی وەدیهێنانی ژیانی بەختەووەرانە بۆ کەسانی دیکەی غەیرەخۆیان،
لەو دەمەدا کە خەمی نیشتمان و خەمی خەڵک بە شانی بەهەیبەت و ئازارچەشتوویان هەڵ دەگرن و باری خەمی خەڵک کەم دەکەنەوە،
لەو دەمەدا کە رەنج و ئازارەکانی ژیانی دژواری خەبات، قبووڵ دەکەن و تەحەمولی دەکەن تاکوو دوارۆژێکی ئاسوودە بۆ نەوەکانی داهاتوو وەدی بێنن،

لەو دەمانەدا، لاپەڕە زێرینەکانی ژیانی شۆڕشگێڕانە دەنووسنەوە و چرکە بە چرکە باڵای مەرگ دەرزی ئاژن دەکەن و لە لاپەڕەی کۆتاییدا، بە ژیانەوەیان لە نێو دڵی هەزاران تێکۆشەری رێبواری رێبازی پڕسەروەرییاندا، مەرگ بەچۆکدا دێنن و لەسەر تاشەبەردی گەردوونی شانازییەکی هەمیشەیی هەڵدەکۆڵن و تۆمار دەکەن، بۆ ئەمڕۆ ، بۆ سبەی، بۆ دواڕۆژ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: