کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی لە چەند شاری کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە

23:16 - 27 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارەکانی مەهاباد، شنۆ، سەقز، پیرانشار، بۆکان به هەزاران سی دی‌یان له ڕێوڕەسمی به خاکسپاردنی شەهید کاک چەکۆ ڕەحیمی‌ لە نێو خەڵکدا بڵاو کردەوه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارەکانی مەهاباد، شنۆ، سەقز، پیرانشار، بۆکان به هەزاران سی دی‌یان له ڕێوڕەسمی به خاکسپاردنی شەهید کاک چەکۆ ڕەحیمی‌ لە نێو خەڵکدا بڵاو کردەوه و بەتایبەت له شاری مەهاباد سی دی ئەو ڕێوڕەسمه دەست به دەست به شێوەیەکی ئاشکرا و له شەقام و کۆڵانەکان دەدرا به خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم که ترسیان لێ نیشتبوو بڵاوەیان به خەڵک دەکرد.

هەروەها چەند کورته فیلم له وێنەی کاک چەکۆ به شمشاڵی قاله مەڕەوه و هەروەها سرودی شۆڕشگێڕی درووست کرابوو، له نێو خەڵکدا بڵاو کرایەوه.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێی تێکۆشەر، کاک چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە حاڵەتی لە ناکاودا کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە سەنگەری بەرخۆدانی بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بەجێهێشت.