کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

23:10 - 29 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتیی ئەمەگناسی و وەفاداری خۆیان بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا دروودگەر دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ئاویەری سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردەوە.

لەو پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارەکانی مەهاباد، شنۆ، سەقز، پیرانشار، بۆکان به هەزاران سی دی‌یان له ڕێوڕەسمی به خاکسپاردنی شەهید کاک چەکۆ ڕەحیمی‌ لە نێو خەڵکدا بڵاو کردبووە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێی تێکۆشەر، کاک چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە حاڵەتی لە ناکاودا کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە سەنگەری بەرخۆدانی بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بەجێهێشت.

14945.jpg