کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد کوچی دوایی کرد

23:15 - 1 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: سەید حەسەن سەید عەبدوڵڵا زادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەید حەسەن سەید عه‌بدۆڵڵازاده خەڵکی گوندی حاجی لەک له چۆمی مەجیدخان، بە‌هۆی نە‌خۆشینی شێرپە‌نجە‌ لە ‌نە‌خۆشخانە‌ی بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەسەن لەگەڵ ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات پێوەندی بە حیزبەوە کرد و لە سەرەتای ساڵی ٥٨ ەوە پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو و چالاکانە لە شەڕی ٣ مانگەدا بەشداریی کرد.

ناوبراو لە تێکهەڵچوون لەگەڵ دوژمن‌دا بە قورسی بریندار دەبێت و بە هۆی قووڵیی برینەکەیەوە ناتوانێت درێژە بە پێشمەرگایەتیی بدات و هەر بۆیە لە سەر ئیزنی حیزب دەچێتەوە نێو خێزان و بنەماڵەکەی و تا کاتی کۆچی دوایی، هەر وەفاداربە حیزب و ڕێبازەکەی مایەوە.

تەرمی کاک سەید حەسەن لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و دۆستانی، بە خاک ئه‌سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.