• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دیپلۆماسیی "حکوومەتی ناوچەیی کوردستان" لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران (بەشی دەهەم)

زایینی: ٢٢-٠٥-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/٠٢ - ١٤:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دیپلۆماسیی
ن: پەرویز جەباری

و: جەماڵ ڕەسوڵ‌دنخه


بۆ کوردەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوخۆی خاکی هەرێمی خودموختاری کوردستان و هەروەها دەرەوی ئەو سنوورانە، لێکەوتەی نەرێنی و نەگونجاوی بەدواوە بووە. ئەو دۆخە بێ‌گومان لە حاڵەتی بەهێزتری‌دا، جۆرێک ئوگری و سەرئەسپەردەیی هەست پێ‌نەکراو لە درێژخایەندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت. درێژەی ئەو دۆخە بۆ سەقامگیری، ئیرادەی سیاسی و ڕووحیەی نەتەوەیی زۆر مەترسیدار دەبێت. ئەگەر ئەو دۆخە زیاتر دزە بکاتە نێو توێکانی بڕیاری کەلانی سیاسی و دەزگا ئەمنییەتی و سیاسییەکان، لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت کە بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەکانی، پێویستی بە هێز و ئیرادەیەکی نەتەوەیی لە درێژخایەن‌دا هەیە. لەوەها فەزا و بەستێنێک‌دا، بێ‌گومان دیپلۆماسی ناتوانێت بە شێوەیەکی زور بەهێز و کارامە خۆی دەرخات. ئەو هەڵسوکەوتانە و ڕەنگدانەوەی ئەوان لە هەندێک لە هەڵوێستەکان و پێوەندی کە لە دەرەوەی ئوسولی ئەخلاقی سیاسی و پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانە. لە هەندێک لە ڕاپۆرتە فەرمی و نافەرمییەکان کە شکانی ڕووح و ئیرادەی نەتەوەیی بەشەکانی دیکەی کوردستان بێت، بە شێوەی فەرمی و نافەرمی ڕاگەیەندراوە، کە دەرخەری نەبوونی هەمان ئیرادە و ڕووحیەی نەتەوەیی لە لایەن کایەکەرانی سیاسی و بەرپرسانی سیاسی لە کوردستان لە ڕوبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری دیپلۆماسی و پێوەندییە سیاسییەکاندایە.

٢ـ حیزب‌گەرایی و چڕتڕبوونەوەی ململانێکانی دەرەوەی پێکهاتەی دەسەڵات

بە هەموو هێزەوە، گۆڕانەکان و تا ڕادەیەکیش گوزار و بیچم‌گرتنی ناوەندەکانی دەوڵەت لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بواری دیپلۆماسی و پێوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لە کردەوەدا لە کاناڵی حیزبەکان، پێوەندییە تاکەکەسی و نادیپلۆماتیکەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەگەرچی جۆری ئەو پێوەندی و دیپلۆماسییە دەوڵەتییانە لە ڕێگای ناوەندە پێوەندییدارەکانەوە دەڕواتە پێش، بەڵام بەو حاڵەشەوە سێبەری حیزبەکان، پێوەندی سوننەتی و نابەرابەر لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی زۆر قورس لە سەر فەزای سیاسیی کوردستان قورسایی دەکات. نەبوونی کۆمیسیۆنی دەرەوە لە پارلمان کە ئیختیاراتی تایبەتی وەکوو دەزگای چاودێر هەبێت، یا دەزگای پێوەندییەکانی دەرەوە لە دەوڵەتی ناوچەیی کە بتوانێت پێوەندییەکان هیدایەت و ڕێبەری بکات، بەستێنی بۆ پێناسە نەکردنی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیه ئاوەڵا کردووە. ئەو بەشە لە کردەوەدا دراوە بە بیاڤی کاریی حیزبەکان. لەم ڕوانگەیەوە حیزبەکان بەردەوام بە هۆی دەست تێدا هەبوون لە کەرەستە نیزامی، ئەمنییەتی، سەرچاوە ماڵی و پێوەندییەکانی سەروو دەوڵەتی، لە بڕیاردانی سیاسی و پێوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، قسەی یەکەم دەکەن. ئەو حیزبانە بە هۆی پێکهاتە و سەرچاوەی فکری و نەریتییانەوە، بە کردەوە کوردستانیان کردووەتە چەند بەش. ئەوان لە سەر بنەمای پێوەندی، پێوەندیی جوغرافیایی و نەریتی خۆیان لەگەل دراوسێکانیان و بە تایبەتی لەگەڵ ئێران، پێوەندی و هاوکاریی سیاسی و دیپلۆماتیکیان هەیە. بە جۆرێک کە بوونی پێکهاتەیەکی نادێموکراتیک لە نێوان حیزبەکان، ئەو دۆخە بەهێزتر دەکات و هەلەکەی ڕەخساندووە. کۆماری ئیسلامییش بە هۆی ناسین و هەروەها دزەکردن لە بەشەکانی ئەو حیزبانە، دانی پێدا نراوە و پشتیوانێکی خامۆش و، بەدواداچوونی ئەو پرۆسەیە لە کوردستان‌دا دەکات.

٣ـ بایەخ‌ و گرینگی نەدان بە قورسایی و پێگەی سیاسی خۆت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت حیزبەکانی ئەو ناوچەیە، لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی‌دا، بەردەوام سیاسەتی هاوکاری و هاوڕێیەتی دەگرنە بەر. ئەو حیزب و دەوڵەتەی کە ئەوان پێکیان هێناوە، بەردەوام خۆیان لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک دژبەرانی سەردەمی دەسەڵاتداریی بەعس لە عێراق‌دا دەبینن. لە حاڵێک‌دا بە هۆی ڕۆڵ و دیتنەوەی پێگەی خۆیان لە پێکهاتە و گۆڕانکارییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و یاساییەکان لە عێراقی فێدڕاڵدا، لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەتی جیهانی و زلهێزە گەورەکان بە جۆرێک توانیویانە قورسایی و گرینگیی خۆیان لە بواری ئەمنییەت و ئەزموونی سەرکەوتووی سیاسی پێناسە و شرۆڤە بکەن.

بەڵام لە زۆربەی کردەوە و بڕێارەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، بەردەوام خۆیان لە دۆخێکی ناسەقامگیر، سەرلەڕیی و نابەرانبەردا دەبینن. کۆماری ئیسلامیش زۆر پێویستی و ئۆگریی بە پێوەندیی و هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی ناوچەیی خۆی لە ململانێ لەگەڵ زلهێزە گەورە و ناوچەییەکان، بەڵام لە ئاراستەی تێکدانی دا. لەو نێوانەدا ئەوە کوردەکان و حكوومەتی هەرێمی کوردستانن کە لە زۆر بواردا، بە هەبوونی پارامێتری کاریگەر و کارامە دەتوانن ئەو سیاسەت و کردەوە تێکدەرانە نەزۆک بکەنەوە، بەڵام بڕیاردەران، حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کەم‌کردنەوەی پێگە و شوێنی خۆیان لە ناوچەدا، بەردەوام لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا لە پێوەندییەکان و پێوەندییە سیاسی، دیپلۆماتیک و فەرهەنگییەکان، زیاتر لە قورسایی و پێگەی ئەو ڕێوڕەسمانەدا، پێوەندی و سەردانەکان لەگەڵ هەیئەت و کەسایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەردەکەون. زمان و ئەدەبیاتی دیپلۆماتیک‌ کە یاسا و فۆرموولێکی تایبەتی خۆی هەیە و بەرەوپێشبردنی ئامانجە نەتەوەییەکان بە شێوەی تایبەتی خۆی دەبێت، کەمتر کەڵکی لێ وەردەگرن.

٤ـ نەبوونی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ژووری بیر و پێوەندییەکان

بێ‌گومان بوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە کوردستانی ئازاد، پێگە و جێگەیەکی بەرزی لە ناسیۆنالیزم و گەڕانەوە بۆ شوناس و ئیرادە و چارەنووسی نەتەوەیی کوردەکان هەیە. بەشەکانی دیکەی کوردستان لە ماوەی ئەو ساڵانەدا و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی تایبەت، ئەو دۆخەی کوردستان و ئەزموونی حکوومەتی هەرێمیان بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا زۆر بە تێڕاونین هەڵسەنگاندووە. ئەو دۆخە بۆ کوردەکان، شتێک سەروتر لە هەست و سۆزێکی نەتەوەیی بووە. پێداگری، بەدواداچوون و نیگەرانی لە هەموو بوارەکاندا، بۆ ئەو بەشە لە کوردستان لە لایەن حیزبەکان، خەڵک، ناوەند و کەسایەتییەکانی دیکە، زیاتر لە بیاڤی شوناس، ئیرادە و چارەنووسی سیاسی و نەتەوەیی بۆ کوردەکان شرۆفە دەکرێت. لەو بوارەدا، هەڵەکان، خەتاکان، کێشە و کەم‌وکوڕییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە شێوەی تایبەت ئەوان نیگەران دەکات. یان لە جێگایەکدا، لەو بوارەدا خۆیان بەرپرس بە دانی زانیاری، ناسین و هاوکاری لە بواری ناسینی هەرچی زیاتری نیزامی دینیی ئیسلامیی ئێران دەزانن. ئەو دۆخە بە جۆرێکه کە دەتوانین بۆ نەبوونی ناوەند و شوێنەکانی ڕاهێنان و ڕاسپاردە سیاسی و دیپلۆماتیکەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌دا بگەڕێنینەوە. ئەگەر بە هۆی پێکهاتەی سیاسیی عێراقی فێدراڵ، کوردەکان ناتوانن کوردی ناوچەکانی دیکە وەکوو نوێنەری نێو پارلمان یا پێکهاتەی سیاسی بهێننە ناو دەوڵەت؛ بەڵام، لە ناوەندەکان و شوێنەکانی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی پارلمان لە هێزی سیاسی، بژاردە، خاوەن‌بیرانی سیاسی و خوێندەوارانی کورد بە شارەزایی جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و هەموو دراوسێکان کەڵک وەرگرن. بۆ ناسینی باشتر و ئامادەیی زیاتر لە پێوەندییە سیاسییەکان و دیپلۆماتیکەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێ‌گومان ئێرانییەکان بە هۆی ئەزموونی سیاسی و حکوومەتی لە بواری دیپلۆماسی و پێوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان ئەزموونێكی زیاتریان هەیە. لەو ڕوانگەیەوە کوردەکانی ئێران زیاتر و باشتر لە هاوتا کوردەکانی خۆیان لە ناوچەی هەرێمی، ئەزموون و ناسیارییان لە نیزامی سیاسیی ئێران، دەروون و هەڵسوکەوتی سیاسەتمەدارانی ئێران هەیە.

٥ـ لەبەرچاو نەگرتنی شوناسەکان، سەمبوول و میراتە فەرهەنگی ـ شارستانیەتییەکان

هەڵسوکەوت و کرداری سیاسی و دیپلۆماتیکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ جۆڕیک بێت کە کۆماری ئیسلامی لە پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان و پێوەندییە فەرمییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەستەیان هەبێت لەگەڵ حکوومەتێک کە نوێنەرایەتی و میرات‌داری نەتەوەیەک، شارستانیەت ـ فەرهەنگی، پێوندییە سیاسییەکان، پێوەندیی کۆمەڵایەتی و دیپلۆماتیکی هەیە. کاتێک هەست بەوە دەکات و دەبینێت کە دیپلۆماسی کوردەکان لە ڕوانگەیەکی نەتەوەیی و شوناسی مێژوویی سەیری بکرێت و هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. هەر چەند کوردستان بە هۆکاری جیاواز وڵاتێکی سەربەخۆ نیە، بەڵام هەموو توخم و ناوەرۆکەکانی یەک وڵات و نەتەوەی هەیە. بۆیە لە پێوەندییە دیپلۆماتیەکەکان و مەسەلەکانی نێوانیان بە لەبەرچاوگرتنی خاڵەکان، میراتی مێژوویی و خەباتەکانی خۆی دەبێ دەرخات. سەرنجدان بە خەبات لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان، ڕاستی، ڕەوایی، خۆڕاگریی شوناس بۆ ڕزگاربوون که تێچووی زۆر قورسی لەگەڵ بووە، دەبێ وەبیر بهێنرێتەوە. بەم شێوەیە و بەم خاڵانە، ئەگەرچی لە کاتێکدا هیوای کوردەکانە، بەڵام هەمووی کوردستان نیە. لە سێمینارەکاندا، ڕێوڕەسمەکاندا، میواندارییە فەرمییەکان، سەردانەکان، دانوستانەکان، پێوەندییە فەرهەنگییەکان و تا دوایی، دەبێ پلان، میراتەکان، بەرهەمی شارستانی و مێژوویی، کەسایەتییە نەتەوەیی و لە زۆربەی حاڵەتەکانیدا وەکوو بەردەوامی و بەشەکانی ناوچە، خاک و وڵاتی کوردەکان بە شێوەی زۆر زیرەکانە و سەمبوولیک وەبیر بهێنرێتەوە و پیشان بدرێن. بێ‌گومان خۆدەرخستن و ڕەنگدانەوەی ئەو ستراتژییە و ئامانجی نەتەوەیی لە لایەن کوردەکانەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لە بەرەوپێشچوونی بەرژەوەندییە نەتەوییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باقی وڵاتانی دیکە بەدواوە دەبێت. سیاسەتی فەرمی و دیپلۆماتیک بۆ کۆماری ئیسلامی و خەڵکی دیکە ئەوە دەخاتە ناو بیر و هزری خەڵکی دیکە کە ئەو بابەتە قووڵایی ستراتژیک و هێڵی سووری کوردەکانە. بێ‌گومان بەو ستراتژییە و وەسواسی سیاسی و نەتەوەیی، بیانییەکان بە ئاسانی ناتوانن ئیرادە و ویستی گەلی کورد لە پێوەندییەکی دیپلۆماتیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەوشدار بکەن.

٦ـ کەڵک وەرنەگرتن لە پوتانسییەلەکانی خاک و یاسا

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەروتر لە سنووری ئێستای خۆی، دەرفەتەکان، سوودەکان، بەربڵاویی شوناس لە بواری نەتەوەیی، ئایینی، مێژوویی، بڵاویی حەشیمەتی و جوغرافیایی جۆراوجۆریی تایبەتی خۆی هەیە. ئەو سوود و دەرفەتانە وەک ژێئۆپۆلتیکی کوردەکان دەبێ لە پێوەندی و پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان لە بواری دابینکردنی مافی نەتەوەیی کوردەکان و کارتەکانی کاریگەر و ئاکامدار، بە پاراستنی ‌پێگە، گرینگی نەتەوەیی و پێگەی نەتەوەیی بە باشترین جۆری مومکین بە کار بهێنرێن. خۆڕاگریی و هەوڵەکانی چەندین ساڵە لە پوتانسییلەکانن کە دەتوانن بۆ کوردەکان لە بواری دیپلۆماسی گرینگییەکی جیهانی و ئینسانی هەبێت. پێداگری، پەروەردە، پڕۆپاگەندا و ناساندنی ئەو شوناسە وەک بەهایەکی مرۆیی و جوغرافیایی ـ مێژوویی، دەبێ لە ڕێگای ناوەند و بنکە جیاوازەکانی پێوەندییەکانەوە بناسرێن. بێ‌گومان لە ڕێگای ناوەندە کۆمەڵایەتیی، فەرهەنگی، ئاموزشی و یاساییەکانەوە دەتوانرێت لە دەفرایەتی و پوتانسییەلەکانی ئەو نەتەوە و نیشتمانی کوردەکان وەکوو گوتارێکی بێگەرد و خاڵی لە توندوتیژی کە جۆرێک ژیان و زیندوو بوونی ئارام لە هەرێمێکی ئیدئۆلۆژی‌زا و توندوتیژ خولقێن بە درێژایی مێژوو بە بەرخۆدان و خەباتی خۆی لە بەرانبەر ملهۆڕی و چەقبەستوویی لە هەموو بوارەکاندا خۆی پاراستووە، پیشانی داوە و ناساندووە. بێ‌گومان بە هۆکاری زۆر ئەو دەفرایەتیانە بە شێوەی زۆر باش لە لایەن دەزگای دیپلۆماسی، حیزبەکان، پارلمان، حکوومەت و ناوەندە مەدەنییەکانی کوردستان لە بەرانبەر دراوسێکان کە سیاسەتی پۆزتیڤ و دۆستانەیان نیسبەت بە کوردستان نیە، کەڵکی لێ وەر نەگیراوە. بە کردەوەکردن و ڕەنگدانەوەی پێگە، دەفرایەتی و توانایی کوردەکان لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە پێگە، قورسایی و هێزی دیپلۆماسی ئەوان بۆ بەدواداچوون و ڕێگا چارەی کێشە ناوچەییەکان و دۆزینەوەی ڕێکارەکان لە بوارە جیاوازەکانی یاسایی بەدواوە دەبێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا