کوردستان میدیا: به‌گوێره‌ی ئامارێک که له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی مانگی سووری ئازه‌ربایجان بڵاو بۆته‌وه، ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان له ١٠٤٠ که‌س زیاتره.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕ کوردستان میدیا و له‌زاری به‌رپرسێکی خاچی سووری ئازه‌ربایجان، که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێ، ئاماری ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان ناڕاسته و رایگه‌یاندووه: هه‌تا کۆتایی رۆژی دووشه‌ممه ناوی ١٠٤٠ هاووڵاتیی کوژراو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان تۆمار کراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی گوشاری لێپرسراوان و مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رێژیم بۆ سه‌ر ناوه‌نده یاریده‌ده‌ره‌کان، ئه‌و ناوه‌ندانه له دانی ئاماری راست خۆ ده‌بوێرن و ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی هیچ چه‌شنه ئامارێکیان پێ نه‌داون.
ئه‌و لێپرسراوه‌ی مانگی سووری ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌لات رایگه‌یاندووه: ئامانجی رێژیم له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاماری ناڕاست و درۆیینی کوژراوان و برینداران ئه‌وه‌یه که نیشان بدات هه‌لومه‌رجه‌که‌ی کونترۆڵ کردووه و له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له‌هه‌مبه‌ر نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی دروست و هاریکاریی لێقه‌وماوان، پێشگیری بکات.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان ٣٠٦ که‌س راگه‌یه‌نراوه.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران