کوردستان میدیا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٣ شەممە قۆناغێکی دیکە لە ئۆپەڕاسیۆنەکانی ڕزگارکردنی فەلوجە لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەستی پێ‌کرد.
ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لەحاڵێکدا دەستی پێکردووە کە ئەگەرچی بەرپرسانی سەربازی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێن تەنیا سپای عێراق بەشداری ئەم ئۆپەڕاسیۆنەن بەڵام هەندێک لە ماڵپەڕە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە جگە لە ژوری عەمەلیاتی عێراق، ژورێکی دیکەش لەم ناوچەدا کار دەکات کە لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە بەڕێوەدەبرێت و ڕێکخراوەکانی بەدر، بزوتنەوەی نوجەبا و حەشدی شەعبی لەم ژورەدا سازمان دەدرێن.
ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیونی ڕزگاركردنی قه‌زای فه‌لوجه له ئۆپه‌راسیونه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی رومادی جیا ده‌كاته‌وه ، به‌شداری به‌رفراوانی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی‌و چەکدارەکانی سەر بە ئیرانه، چونكه پێشتر حكومه‌تی عه‌بادی‌و ئیداره‌ی ئا‌مریكا به‌هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی، رێگه‌ی نه‌ده‌دا حه‌شدی شه‌عبی شیعه به‌شداری شه‌ڕی ناوچه سوننه مه‌زهه‌به‌كان بكات.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ی باڵای میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاندووە؛ نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئۆپه‌راسیونه‌كه‌ی فه‌لوجه ده‌كه‌ن.
فەلوجە کە شارۆچکەیەکی سووننەنشینە ماوەیەکی دورودرێژە بووەتە پێگەیەکی سەرەکی لایەنە توندڕەوەکان و لە ساڵی ٢٠١٤وە کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش و لە ئێستاشدا وەک هێزە ئامریکاییەکان دەڵێن لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی تێدایە.
ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە کاتێکدا دەستی پێکردووە و بەرپرسانی باڵای عێراق دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەنجامەکانی دەردەبڕن کە خەڵکی ناوچەکە هێندەش بەم مەسەلە دڵخۆش نین؛ ئەمەش بەهۆی دەستێوەردان و باڵادەست بوونی چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بەتایبەت حەشدی شەعبی.