کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبونەوەی قاسم سلێمانی لەگەڵ حەشدی شەعبی

22:44 - 6 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: قاسم سلێمانی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە دەورووبەری فەلوجە کۆبونەوەی گرتووە.

بە پێی هەواڵەکان، قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی دەرەوەی سپاهی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ فەرماندەکانی ملیشیای حەشدی شەعبی لە دەورووبەری فەلوجە کۆبونەوەی گرتووە.

جێی باسە کە حکوومەتی بەغداد ئەرکی هێرش بۆ سەر شاری فەلوجەی بە ملیشیاکانی شەعبی سپاردووە.

حەشدی شەعبی گرووپێکی چەکداری شێعە مەزهەبن کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی قازانجی سیاسی و بۆ پاراستنی ڕژیمی خۆی ساز کراوە.

قاسم سولەیمانی، تێرۆریستی بەناوبانگی ئێرانی ڕۆڵێکی کارای لە ڕێکخستنی چەکدارە شەڕفرۆشەکانی حەشدی شەعبی و باقی تێرۆریستەکانی ناوچە بەتایبەت لە عێراق و سوریە هەیەو گریمانە دەکرێت کە ئەم کۆبونەوەش بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی کۆمەڵێک جینایەتی شەڕ پێک‌هاتووە کە حەشدی شەعبی لە فەلوجە بیکات.