کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوڕیادێکی ڕێزگرتن بو نەمران کاک سەید ڕەزا دروودگەر و سەروان چەکۆ ڕەحیمی له هێلسینکی پێتەختی وڵاتی فینلەند بەڕێوە چوو

23:28 - 6 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ڕێورەسمێکی بەشکۆ لە شاری هێلسینکی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدان سەروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، به بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو له ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و کوردانی دانیشتووی فینلەند و نوێنەری حیزبه سیاسییەکان کوڕیادێکی ڕێزلێنان بۆ هەر دوو شەهیدان سەروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر له لایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لەم وڵاته ڕێکخرا.

دەستپیکی بەرنامەکه به سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی سەر جەم شەهیدانی کورد و کوردستان به گشتی و شەهیدان کاک چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا دروودگەر به تایبەتی دەستی پێ کرد.

لە کۆڕیادەدا، پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات له وڵاتی فینلەند به بۆنەی کۆچی‌دوایی نەمران شەهید ڕەزا دروودگەر و شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی له لایەن کەریم حەبیبی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات له فینلەند پێشکەش کرا.

لەو پەیامەدا، وێڕای هاودەردی نواندن لەگەڵ بنەماڵەی گەوەی دێموکرات و بنەماڵەی ئاخرین شەهیدانی حیزبەکەمان ، له دەستدانی دوو ئەندامی ڕێبەری حیزبەکەمان لەم ساتە وەختەدا که حیزبەکەمان بڕیاری پێکەوه گرێدانی خەباتی شاخ و شاری داوه به خەسارێکی گەوره پێناسه کرابوو و له هەمان کاتدا پێداگری له سەر هەرچی زیاتری پتەوترکردنی ڕیزەکانی تەشکیلاتی حیزب پێداگری ودڵنیایی نیشان درابوو که به یەکگرتوویی و یەکڕێزی زیاتر ده توانین جێگای شەهید سەروان چەکۆ و شەهید ەید ڕەزا پڕ بکەینه وه.

پاشان له ڕێگای سکایپەوه تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به وتارێکی پڕ نێوەرۆکەوه به شداری مەڕاسمی ڕێزلێنان له نەمرانی کرد.

مستەفایی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی نەمران به کورتی ئیشارەی به ژیاننامەی هەر یەک له‌و دوو شەهیدانە کرد و لە دەستدانی ئەو دوو هاوسەنگەرەی دێموکراتی به خەسارێکی گەوره زانی و ناوبراو پەیمانی وەفاداری لەگەڵ شەهید کاک چەکۆ و شەهید کاک سەید ڕەزا دووپات کردەوه .

هەروەها پەیامی یەکیەتی ژنان و لاوان له لایەن مەهتاب محەممەدیان بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات له وڵاتی فینلەند پێشکەش کرا.

دواتر پارچه شێعرێک له لایەن فازڵ سۆڵتان پەناوه پێشکەش کرا.

له بەشێکیتری مەڕاسمی ڕێزگرتن له نەمران شەهید چەکۆ ڕەحیمی وشەهید سەید ڕەزا دروودگەر ژیاننامەی هەر کام لەم نەمرانه و پارچه شێعرێک که له لایەن دڵشاد هەورامی نووسرا بوو به دەنگی ئەحمەد شێربەگیخوێندرایەوه و هەروەها پەیام و ڕاگەیندراوی دەفتەری سیاسیی به بۆنەی کۆچی دوایی ئەم دوو نەمره ئاماده کرابوون و له ڕێگای ویدیۆ پرۆژوکتێره وه پێشکەش به بەشداران کرا .

پاشان زۆلفیا جەڵدیانی به نوێنەرایەتی له بنەماڵه ی سەروان چەکۆ چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و سپاس و پێزانینی خۆی بۆ به شداران و کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات له پێناوی پێکهێنانی ئه م کوڕیادەدا دەربڕی و سپاسی هەموو ئەو خەڵک و لایەنانەی کرد کە لە خەمی لە دەستدانی کاک سەروان چەکۆ لەم ماوەیەدا لەگەڵ بنەماڵەیان هاودەردی‌یان کردووه.

له به شێکیتری مەراسم‌دا پەیامی بنەماڵەی شەهید سەید ڕەزا دروودگه ر له لایەن جەهانبەخش خالدیـەوه پێشکەش کرا که له کوردستانەوه نێردرابوو. له پەیامی بنەماڵەی دروودگەر وێڕای دووپات‌کردنەوەی وەفاداری به ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆیان له هاودەردیی بەرینی خەڵکی کوردستان دەربڕی.

هەروەها چەندین حیزب و لایەنی سیاسی بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بوون کە بریتن لە:

ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ فیدراسیۆنی کوردەکانی فینلەند له وڵاتی فینلەند
ـ کۆمەڵە ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران