کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا پشتیوانی لە پارلمانتارانی هادەپ دەربڕی

23:49 - 6 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: لە پریس کۆنفرانسێکدا لە هەولێر سەدیق دەرویشی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە پارلمانتارانی هادەپ دەربڕی.

ڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی ، لە بارەگای پارتی دێموكراتی گەلان HDP لە هەولێر، پرێس كونفرانسێک لە لایەن KNK بە مەبەستی پشتیوانی لە پارلمانتارانی هادەپ و شەرمەزاركردنی بریاری تورکیه بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر پارلمانتارانی هادەپ بەسترا، كە تێیدا چەند لایەنێكی سیاسی پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی هادەپ دووپات كردەوە.

لەو پێوەندییەدا، سەدیق دەرویشی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەدا پشتیوانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پارلمانتارانی پارتی دێموكراتی گەلان ڕاگەیاند و داوای كرد كە ئەم كێشانە لە ڕێگای دیالۆوگ و ئاشتی چارەسەر بكرێت.