• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٣٠-٠٥-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/١٠ - ١٩:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "گوڵباخ محەممەدی" دایکی شەهید "محەممەد عەلی محەممەدی" له ناوچەی "لەیلاخی سنه" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایه گوڵباخ محەممەدی دایکی شەهید محەممەد عەلی محەممەدی خەڵکی ناوچەی لەیلاخی سنه، کۆچی دوایی کرد.

دایە گوڵباخ کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و وەفادار به ڕێبازی کوڕەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

15115.jpg
تەرمی ناوبراو بەڕێزەوه له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکه و خزم و که‌س‌وکاری‌دا، به خاک سپێردرا.

شەهید محەممەد عەلی محەممەدی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی له گوندی "بەوه‌جان" سەر به ناوچەی لەیلاخی سنه له‌دایک بووه و یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که ڕێکه‌وتی ١٢ی گەلاویژی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شەڕی نەخوازراودا لە گوندی"ماسیەرکۆن"ی سەر به دیواندەره شەهید بوو و گڵکۆکەی هەر له ماسیەرکۆنه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌رەخۆشیی خۆی له بنەماڵه وخزم وکه‌س‌وکاری دایه گوڵباخ دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا