کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

23:09 - 11 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: دایە تووبا سلێمانی دایکی شەهید عەبدوڵڵا ئەمین زاده خەڵکی گوندی شارانیـی ناوچەی مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایه تووبا سلێمانی خێزانی شەهید ڕەحمان ئەمین زادە وهەروەها دایکی شەهید عەبدوڵڵا ئەمین زادە خەڵکی گوندی شارانیی ناوچەی مەریوان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

دایه تووبا سلێمانی ژنێکی نیشتمانپەروەر و دایکێکی دڵسۆز بۆ هەموو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ناوبراو هەتا کاتی کۆچکردنی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدەکانی و حیزبەکەی مایەوە. تەرمی پیرۆزی دایه تووبا لە گۆرستانی گوندی شارانی به بەشداری خەڵکی ناوچەکه له نێو ئاپۆرای خەڵک بە خاک سپێردرا.

شه هید ڕەحمان ئەمین زاده ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی، له گوندی شارانی مەریوان له دایک بووه، ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له مانگی جۆزەردانی ١٣٦٥ی هەتاوی له شاری مەریوان ئیعدام کرا و گڵکۆکەی له گوندی شارانیه.

شەهید عه بدوڵڵا ئەمین زاده ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی، له گوندی شارانی مەریوان له دایک بووه، ناوبراو جێگر پەلی پەلێک له پێشمەرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٦١ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی دراوه پێچون له شەڕێکی قاره مانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان شەهید دەبێ و گڵکۆکەی له تاڵەوەرانـه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و که س وکاری دایه تووبا دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.