کورستان میدیا: حه‌بیبوڵڵا ئه‌فشاری زیندانی سیاسیی کوردی مه‌حکووم له سێداره، مانی له خواردنی وشک گرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئۆرگانی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، حه‌بیبوڵڵا ئه‌فشاری زیندانی سیاسیی کورد له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، له‌هه‌مبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی گوشاره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی، مانی له خواردنی وشک گرتووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌م زیندانییه سیاسییه کورده که‌به سزای سێداره مه‌حکووم کراوه، پاش راگه‌یاندنی مانگرتنی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی راگوێزراوه.
حه‌بیبوڵڵا ئه‌فشاری به هۆی گوشاری نایاسایی و له راده‌به‌ده‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
پێشتریش ئیداره‌ی ئیتلاعات شوێنی کاری خێزانی ئه‌و زیندانییه سیاسییه کورده‌ی پلۆمپ کردووه و ته‌نانه‌ت ئیزنی کاری له شوێنێکی دیکه پێ نه‌داوه.
حه‌بیبوڵڵا ئه‌فشاری له‌گه‌ڵ برایه‌کی به‌ناوی عه‌لی ئه‌فشاری، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوا، له رێگه‌ی چالاکی ته‌بلیغی و ئه‌ندامه‌تی له حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئێران، سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.