کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان چالاکییان به‌ڕێوه‌برد.
پاوه و هه‌ورامان:
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات رێکه‌وته‌کانی ٢٥ و ٢٦ی گه‌لاوێژ له گوندی گه‌لێنی سه‌ربه ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پووستێری تایبه‌ت به جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ و نووسینی دروشم و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چیا به‌رزه‌کانی ئه‌و گونده به کردنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان به‌ره‌و پیری ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه چوون.
ئه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب بووه هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی دێمۆکرات شه‌وی ٢٥ی گه‌لاوێژ، له‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌کانی هانه کان له گوندی سارتیان، دیارتوو له گوندی لاوانی بێوه‌نێ، چیای دۆڵی برانان له گوندی لارانی ئیمامی و شاخی ته‌فریگای مه‌یگوڕی به‌رانبه‌ر ئه‌شکه‌وتی حوسێن کۆکه‌ن چالاکییان به‌ڕێوه بردووه.
ئه‌و ئاگرانه له گونده‌کانی لارانی ١ و ٢، بله‌یی، ئاوریت، سه‌ریاس، شارۆچکه‌ی بانه‌وه‌ڕی، مله باینگان و شاهۆ بینراه.
هه‌روه‌ها له گوندی لارانی ئیمامی، لاوانی تێکۆشه‌ری ئه‌و گونده له کاتی ئاگر کردنه‌وه‌دا سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیبیان گوتۆته‌وه.
له شاری شمشیری سه‌ربه شاری پاوه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات رێوڕه‌سمی فشفشه بازی و ئاگربارانیان ئه‌نجام داوه، به چه‌شنێک ئاسمانی شاری شمشێر له‌و شه‌وه‌دا رووناک کراوه.
لاوانی پڕ هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ری شاری شمشێر به دیتنی ئه‌و که‌ش و دۆخه پیرۆزبایی ٢٥ی گه‌لاوێژیان به یه‌کتری گوتووه.
له شاری پاوه به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ئاگر له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له چه‌ندین شوێنی پاوه هه‌ڵکراوه و با ئاگر بازی و فشفشه بازی ئاسمانی شاری پاوه‌یان رووناک کردووه.
هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌که‌کانی ته‌په‌ی هێلال ئه‌حمه‌ر، جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندی، شمشێر، چۆڕژێ، خانه‌گا و هه‌روه‌ها له شاری پاوه له گه‌ڕه‌کی فه‌رهه‌نگیان ته‌نیشت زانینگه‌ی په‌یام نووری پاوه، زه‌مینی شاره‌وانی، فه‌له‌که‌ی دوکتور قاسملوو، دادگای ئینقلاب، ته‌کیه، سانگ فه‌رش، ده‌ره‌باسام، میراوا، مه‌یدانی مه‌وله‌وی، شه‌قامی ٢٦ی مورداد، کۆمه‌کاڵ، جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندی، سێ‌ڕێیانی نه‌خۆشخانه، ترمیناڵ، شه‌قامی ئارامگا.
له سه‌راو هۆڵی، شه‌قامی دوکتور قاسملوو، ته‌نیشت مێهمانسه‌رای سپای پاسداران و جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندی ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژ هه‌ڵکراوه و ئه‌و کاره‌ی ئه‌ندامانی حیزب خۆشحاڵی و ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵکی شاری پاوه لێکه‌وتۆته‌وه.
خه‌ڵکی پاوه به بینینی ئه‌و ئاگرانه هاتوونه‌ته نێو شه‌قامه‌کان و شادی خۆشحاڵیی خۆیان به‌و بۆنه‌وه دره‌بڕیوه.
روانسه‌ر:
رێکه‌وتی ٢٤ و ٢٥ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له شاری روانسه‌ر به بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پووستێری تایبه‌ت به ٢٥ی گه‌لاوێژ چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
شه‌قامی دوکتور قاسملوو، سه‌راوی روانسه‌ر، به‌رانبه‌ر فرمانداری، مزگه‌وتی جامیعه، بازارچه‌ی مه‌رزی و تازاوا، ناوی ئه‌و شوێنانه‌یه که‌له شاری روانسه‌ر چالاکی ته‌بلیغیی له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات تێدا ئه‌نجام دراوه.
مه‌ریوان:
رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر ده‌رکه‌ی پایگای تووه‌سووران هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر جاده‌ی مه‌ریوان ــ سه‌قز، ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزب له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکراته‌وه هه‌ڵواسراوه و هه‌تا کاتژمێر ١٠ی رۆژی دواتر هه‌ر شه‌کاوه‌ته‌وه.
سنه:
به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات له شاری سنه چالاکی به‌ڕێوه‌چووه و له گوندی هه‌مرۆڵهی سه‌ربه ناوچه‌ی حوسێن‌ئاوا، له شاخی هه‌واره به‌رزه ئاگرێکی گه‌وره هه‌ڵکراوه.