• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٦-٠٦-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/١٧ - ١٨:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا "ڕەسووڵ مۆوەفەقی‌فەرد" خەڵکی شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلا "ڕەسووڵ مۆوەفەقی فەرد" ناسڕاو بە مەلا "ڕەسوڵی نەمنجی" کوچی دوایی کرد.

ناوبراو کە کەسایەتییەکی ئایینی بوو، ئەندامێکی چالاک و بوێر و تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بوو و لە نێوکۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی پیرانشاردا کەسێکی جێگای ڕێز و متمانە بوو، هەربۆیەش زۆرجار لە لایەن ڕێژیمەوە کەوتە بەر هەڕەشه و بێ‌حورمەتی، بەڵام هیچ کات کۆڵی نەدا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و که‌س و کاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک