• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حەماس وەكوو ڕێكخراوێكی زیندوو: شرۆڤەیەك بۆ هەلًَكشان و داكشانی پێوەندییەكانی حەماس و كۆماری ئیسلامی

زایینی: ٠٩-٠٦-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/٢٠ - ١٢:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حەماس وەكوو ڕێكخراوێكی زیندوو: شرۆڤەیەك بۆ هەلًَكشان و داكشانی پێوەندییەكانی حەماس و كۆماری ئیسلامی
ئاسۆ ساڵح

و: سەلام ئیسماعیلپوور


نوێنەرانی كۆنگرێسی ئەمریكا كاتێك كە لە ڕۆژەكانی كۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا باسیان لە نزیكایەتیی قەتەر و توركیە لەگەڵ ڕێكخراوی حەماس كرد، لەوانەیە لە تێكچوونی پێوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەو ڕێكخراوە ئاگادار بووبن. گڵۆڵەی ئەو پێوەندییانە بۆ جاری یەكەم و لە ژێر كاریگەریی ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەدا كەوتە سەرەولێژی. حەماس مەودای نێوان ساڵەكانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٢ بە سەردەمی زێڕینی پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئێران دەزانێت. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا ئێران هەموو پێداویستییە ماڵی و لۆجستیكییەكانی حەماسی دابین دەكرد. بە میلیۆنان دۆلار داهاتی فرۆشی نەوتی ئێران لەم ساڵانەدا دەدرایە ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە. بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا ئێران و حەماس چەندین جار تووشی لێكتۆران و ئاشتەوایی بوونە كە ئەو هەڵكشان و داكشانی پێوەندییانە، زیاتر بە هۆی پرسەكانی ناوچەوە بووە.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین ئاماژە بە بەشێك لە هەڵكشان و داكشانی پێوەندییەكانی نێوان ئێران و حەماس و هۆكارەكانی ئەو مەسەلەیە بكەین. لە كۆتاییدا بانگەشەی ئەوە دەكرێت كە بەشداریی حەماس لە كایە ناوچەییەكاندا، زیندوویەتیی ئەو ڕێكخراوەیە دەگەیەنێت.

پێوەندییەكی كتوپڕ

بیست و چوار كۆنگرێسمانی ئەمریكایی لە دێسامبری ٢٠١٤دا بە نووسینی نامەیەك بۆ دەیوید كۆهێن، جێگری وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریكا داوایان كرد چالاكییەكانی قەتەر و توركیە بۆ پشتیوانی لە حەماس بخرێتە ژێر چاوەدێری. ئەوان لەو باوەڕەدا بوون كە ئەو دوو وڵاتە جێگای نەریتیی ئێرانیان لە پاڵپشتیكردنی حەماسدا گرتۆتەوە. ئەو نامەیە ئەگەرچی باسی لە هێندێك وردەكاریی تایبەت بە یارمەتییە چند میلیۆن دۆلارییەكانی قەتەر و توركیە بۆ حەماس دەكرد، بەڵام هاوكات نیشاندەری تێكچوونی پێوندییەكانی نێوان ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە و كۆماری ئیسلامی بوو. ئەو پێوندییە ساڵێك پێشتر لەو نامەیەش، هەوراز و نشێوی بە خۆیەوە دیتبوو. نزیك بە ساڵێك پێشتر، ڕۆژنامەی "القدس العربی" چاپی لەندەن باسی لەوە كردبوو كە ئێران پێشی بە سەردانی خالید مەشعەل، سەرۆكی لقی سیاسیی حەماس بۆ تاران گرتووە.

بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی دیكە هەشت مانگ پاش ئەو ڕاپۆرتە و چوار مانگ پێشتر لە نامەی كۆنگرێسمانە ئەمریكاییەكان، بۆ جارێكی دیكە پێوەندیی ئێران و حەماسی بردە ژێر پرسیار. موحسین ڕەزایی (سكرتێری كۆڕی لێكدانەوەی مەسڵەحەتی ڕێژیم) لە وتووێژێكدا لەگەڵ كەناڵی "العالم" ڕایگەیاند تەكنۆلۆژیی مووشەكیی ئێران كەوتۆتە بەر دەستی حەماس. بەو شێوەیە بۆ جارێكی دیكە سەرنجەكان بۆ لای پێوەندیی گەرموگوڕ و نەریتیی ئێران و ڕێكخراوی تیرۆریستیی حەماس ڕاكێشران. ئەوە بۆ یەكەم جار نەبوو كە پێوەندیی ئێران و حەماس زۆرێك لە چاوەدێرانی سیاسی و شارەزایانی پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تووشی سەرسووڕمان دەكرد. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا حەماس و كۆماری ئیسلامی بە هۆی كاریگەریی پرسەكانی ناوچە، لێك نزیك بوونەتەوە یان لێك دوور كەوتوونەتەوە.

هۆكارەكانی هەوراز و نشیوی پێوەندییەكان

بابەتی زۆر و جۆراوجۆر و هێندێك جار پێكەوە پێوەندیدار، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە هۆی دووركەوتنەوەی حەماس لە ئێران. بۆ نموونە:
یەكەم، قەیرانی سووریە و پشتیوانیی حەماس لە ئۆپۆزیسیۆن: بە دەستپێكردنی كوشتوبڕی خەڵكی سووریە و بە تایبەتی كۆمەڵكوژیی خێوەتگەی یەرمووك لە باشووری دیمەشق لە لایەن ڕێژیمی بەشار ئەسەدەوە، دەفتەری سیاسیی حەماس كە ناوەندەكەی لە دیمەشق بوو، گوازرایەوە بۆ قەتەر و پێوەندیی ئەو ڕێكخراوەیە لەگەڵ ڕێژیمی بەشار ئەسەد پچڕا.

دووەم، پشتیوانیی حەماس لە هاوپەیمانیی عەرەبی لە شەڕی دژ بە حووسییەكاندا: ڕێبەرانی حەماس لە پێوەندی لەگەڵ پرسی یەمەندا هەمیشە ڕایانگەیاندووە كە دژایەتیی دەستێوەردانی دژ عەرەبی (واتە لە لایەن ئێرانەوە) لە یەمەندا دەكەن و پشتیوانی لە عەبدڕەببە مەنسوور هادی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە دەكەن. لە گۆڕەپانی سیاسیی دووجەمسەریی یەمەندا، ئەوە بە واتای پشتیوانی لە هاوپەیمانیی عەرەبی بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان، لە بەرانبەر ئێراندایە.

سێهەم، نزیكبوونی حەماسی ئیخوانی لە توركیەی ئیخوانی: بە سەرنجدان بەوەی كە حەماس و حیزبی دەسەڵاتداری توركیە هەر دووكیان لە ڕیزی بزووتنەوەی ئیخوانیدان، لێكنزیكبوونی ئەو دوانە تا ڕادەیەك بە ئاشكرا دەبینرێت، بەڵام دووربوونەوەی هەڵوێستەكانی ئێران و توركیە لە یەكتر، لە پێوەندی لەگەڵ پرسەكانی ناوچە و بە تایبەتی سووریەدا، بوو بە هۆی دووركەوتنەوەی ئەو ڕێكخراوەیە لە ئێران.

چوارەم: نزیكایەتیی زیاتر لە ڕابردووی حەماس لە عەرەبستان: چاوپێكەوتنی ساڵی ڕابردووی خالید مەشعەل و مەلیك سەلمان، شای عەرەبستان دەرخەری كۆتایی هاتنی سەردەمێكی ساردوسڕیی سێ ساڵە و دەستپێكردنی سەردەمێك لە پێوەندیی نزیكی نێوان حەماس و عەرەبستانە. ئەو چاوپێكەوتنە تەنیا چەند ڕۆژ پاش ڕێككەوتنی ناوكیی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هەروەها تێكچوونی پێوەندییەكانی ئێران و عەرەبستان، زۆر گرینگ بوو.

پێنجەم، زاڵبوونی لایەنی ئایینی (سوننە) و نەتەوایەتی (عەرەب) بە سەر پێوەندییە سیاسییەكاندا.

شەشەم، دانوستانەكانی ساڵی ڕابردووی حەماس و ئیسراییل و هەڵوێستی نەرمئاژۆیانەتری ڕێبەرانی ئەو ڕێكخراوەیە بەرانبەر بە ئەو وڵاتە. بۆ نموونە دەربڕینەكانی ماوەیەك لەمەوپێشی مەحموود ئەلزەهار، یەكێك لە ڕێبەرانی حماس لەمەڕ ئەوەیكە ئەو ڕێكخراوەیە نایهەوێ لەگەڵ ئیسراییل بە شەڕ بێت.

حەوتەم، پێكهێنانی ڕێكخراوی جێگرەوە لە لایەن ئێرانەوە: هاوكات لەگەڵ تێكچوونی پێوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و حەماس، ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی لە فەلەستین، دەستبەجێ هەوڵی دا لە ئەگەری لەدەستچوونی تەواوی ئەو ڕێكخراوانەدا، ڕێكخراوی هاوتەریبی حەماس و جهادی ئیسلامیی فەلەستین (ڕێكخراوی ئەنسارولجابرین) پێك بهێنێ. ئەو مەسەلەیە بوو بە هۆی دووركەوتنەوەی هەرچی زیاتری حەماس لە ئێران، بە جۆرێك كە تەنانەت بوو بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی سندووقی خێرخوازیی ئێران كە لە كەرتی غەزە لە ژێر دەستی ئەو ڕێكخراوەیەدا بوو. ئەو دەستبەسەرداگرتنە لە لایەن وزارەتێكی ژێر كۆنترۆڵی حەماسەوە بە ڕێوە چوو.

هەڵبەت لەم نێوانەدا لە لایەن شرۆڤەكارانەوە هێندێك هۆكاری دیكەش بۆ ساردوسڕیی پێوەندییەكانی ئێران و حەماس لەم ساڵانەی دواییدا باس دەكرێن. بۆ نموونە، خۆئامادەكردنی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ڕۆژئاوا و هەروەها كەمبوونەوەی داهات و سەرچاوە ماڵییەكانی ئەو وڵاتە، بەڵام بە باوەڕی نووسەری ئەم دێڕانە، ئەو هۆكارانە ناتوانن ڕاستەقینە بن، چوونكە هاوكات ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا پشتیوانیی ماڵی و لۆجستیكیی لە چەندین ڕێكخراوی تیرۆریستیی هاوشێوە لە لەوبنان و هێندێك وڵاتی دیكەی ناوچەدا (وەكوو یەمەن) كردووە.

بە كورتی دەتوانین ئاماژە بە دوو خاڵی سەرەكی بكەین كە یارمەتیدەر بوونە بۆ ئەوەی كە حەماس لە ساڵانی ڕابردوودا لە نێو گێژاوی ڕووداوەكان و ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ جارێكی دیكە و جاربەجار لە ئامێزی ئێران نزیك ببێتەوە، ئەگەرچی ئەو نزیكبوونەوانە بە كاتی و زووتێپەڕ دێنە پێش چاو. بۆ نموونە:

١ـ ڕووخانی حكوومەتی مۆرسی و ئیخوانولموسلمین لە میسر.
٢ـ واژۆكرانی بەیاننامەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە لایەن قەتەرەوە لەمەڕ پشتیوانی نەكردن لە بزووتنەوەی ئیخوانولموسلمین كە حەماسیش بەشێكە لەو بزووتنەوەیە.

حەماس وەكوو ڕێكخراوێكی زیندوو

خێرایی ئاڵوگۆڕەكان لە پێوەندییەكانی نێوان ئێران و حەماسدا بە ڕادەی خێرایی ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. ئاڵوگۆڕەكانی ئەو ڕێكخراوە هاوكات لەگەڵ شەپۆلی ئاڵوگۆڕەكانی ناوچە، نیشانەی زیندوویەتیی ڕێكخراو یان بزووتنەوەن. حەماس بەو ئاڵوگۆڕانە زیندوویەتیی خۆی دەردەخات.

حەماس پێشتر لە لایەن وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتیی ئورووپاوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دەهاتە ئەژمار، بەڵام بەشداریی چالاكانەی ئەو ڕێكخراوەیە لە ئاڵوگۆڕە خێراكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو بە هۆی ئەوەی كە تەنیا چەند ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی نامەی نوێەرانی كۆنگرێسی ئەمریكاوە، یەكێتیی ئورووپا لە هەنگاوێكی كتوپڕ و چاوەڕواننەكراودا ڕابگەیەنێت كە حەماسی لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان هێناوەتە دەرەوە.

حەماس كاتێك كە پاش كۆمەڵكوژییەكەی خێوەتگەی یەرمووك كۆتایی بە پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی سووریە هێنا، زۆر باش دەیزانی كە ئەوە بە واتای خەوشهەڵگرتنی جیددیی پێوەندییەكانی ئەو ڕێكخراوەیە لەگەڵ ئێرانیش دەبێت، بەڵام بەو شێوەیە دەری خست كە خەڵكەكەی لە هەموو شتێك بۆی گرینگترن.

حەماس وەكوو بزووتنەوەیەكی عەرەبی بەو شێوەیە دەری خستووە كە لە چاویلكەی ناسیۆنالیزمی عەرەبییەوە سەیری هێندێك لە پرسەكانی ناوچە دەكات. بۆ نموونە لە مەسەلەی یەمەندا دژ بە هەر چەشنە دەستێوەردانێكی "ناعەرەبی" وەستایەوە و بەو گرتنی ئەو هەڵوێستە هێندەی دیكەش لە ئێران دوور كەوتەوە.

حەماس بە نزیكبوونەوە لە جەمسەری عەرەبستان لە ناوچەدا و گۆڕینی دەربڕینی خۆی لە بەرانبەر ئیسراییلدا، پێداگریی لە سەر حەزی خۆی بۆ بەشداریكردن لە كایە ناوچەییەكان و شوێندانەربوون لە ئاڵوگۆڕەكاندا كردەوە و بەو شێوەیە زیندوویەتیی خۆی پشتڕاست كردەوە.

پێداگری لە سەر زیندوویەتی و پراگماتیست بوونی حەماس بە واتای پەسەندكردنی هەڵسوكەوت و سیاسەتی ئەو ڕێكخراوە و پاڵپشتیكردن لە داخوازییەكانی نیە، بەڵكوو تەنیا بۆ پێداگری لە سەر پێویستبوونی وەها مەیل و زیندووبیەتییەك لە نێو هەر ڕێكخراو و بزووتنەوەیەكدایە.

هاوكات بە واتای وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییەشە كە پێوەندییەكان دەكرێ درێژخایەن نەبن و هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێك لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا دەتوانێ ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو پێوەندییانەدا بهێنێت. "زیندوویەتیی" هەر بزووتنەوەیەك بە واتای بوونی بزووتنەوەیە دەبێت و ئەوە تاقە ڕاستییەكە كە دابڕاو و سەربەخۆ لە هەر فاكتەرێكی جیهانی و ناوچەییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".