• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ژینگەی کوردستان

زایینی: ٠٩-٠٦-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/٢٠ - ١٣:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ژینگەی کوردستان
لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانی ئێران زیاتر لە یەک میلیۆن و شەش‌سەد و چل و یەک هێکتار لێڕەوار بوونی هەیە، کە ئیلام بە ٦٤٠ هەزار هێکتار و ورمێش بە ١٠١ هەزار هێکتار، زۆرترین و کەمترین ڕووبەریان لەو سەرچاوە سروشتییە گرتۆتەوە.

بەڕوو، وەن، گۆییژ، هەرمێ و بادامی کێوی لە گرینگترین دار و درەختی ئەو ڕووبەرەیە کە لێڕەوارەکانی کوردستان پێکدێنی و بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەکان، نزیک بە ٩٠ی% کۆی لێڕەوارەکانن.

سەبارەت بە بەڕوو هەندێ زانیاری هەن کە بریتین لە:

١ـ لە سەرووی ٥٠٠ ساڵ دەمێنێ و هەندێ جار بۆ ١٥٠٠ ساڵیش تەمەنی درێژ دەبێتەوە.

٢ـ باڵای تاکوو ٥٠ میتر هەڵدەکشێت و ڕۆژانە دەتوانێ زیاتر لە ١٥٠ لیتر ئاو هەڵمژێت.

٣ــ زۆرێک لە گیانلەبەرانی وەک کۆتر، بەراز، ئاسکە کێوی، سمۆرە، مشک و... لە مێوەکەی کەڵک وەردەگرن.

٤ـ هێمای هێز و خۆڕاگرییە بە چەشنێک کە لە وڵاتانی وەک ئاڵمان، لەهستان، لیتۆنی و فەڕانسە بە "ڕووەکی نەتەوەیی" ناسراوە و لە پلەبەندیی ئەفسەرانی ئەڕتەشی ئامریکادا کەڵک لە هێمای گەڵاکەی وەرگیراوە.

سەبارەت بە فرەچەشنیی گیانلەبەرانیشی، ئامار و سەرژمێرییەکان باس لەم چەشنانە دەکەن:

ـ زیاتر لە ٥٠ چەشن مەمکدار
ـ ٢٢٥ چەشن لە باڵندەکان
ـ خزۆکەکانیش خۆیان لە ٥٥ چەشن پێکدێن
ـ ماسییەکان لەسەرووی ٣٣ چەشنن
ـ هەروەها وشکاوەکی(دو زیست)ـەکان لە ١٢ چەشن پێکدێن.

لە نوێترین ڕاپۆرتی چالاکانی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاراستنی ژینگە لەو چوار پارێزگایە، لانیکەم ١٥ گیانلەبەر لە بەرەبەرەی پاشەبڕ بووندان.

پڵنگ، داڵە کەرخۆر، ئاسک، کەڵ، گەوەزن، چیڕگ، ڕێوی، بەرانەکێوی، داڵی مارخۆر، سەگی ئاوی، سمۆرە، ماری ئەفعی، مراوی سەرسپی و پۆڕ، ناوی ئەو چەشنە گیانلەبەرانن کە یان لەناوچوون یان ئەگەری لەناوچوونیان لە ئارادایە.

لەبارەی ئەو هۆکارانەی کە مەترسی زۆرجیددی بۆ ژینگە و ژیانی وەحشی کوردستان پێکدێنن، دەتوانیی هێما بۆ ئاگرکەوتنەوە، وشکەساڵی، ڕاوی بێسەرەوبەرە، خۆڵبارین، مین و کەرەستەی شەڕ لە سنوورەکان، کەمیی ژینگەوان، بەڕێوەبەریی لاواز، پەرەپێدانی کشتوکاڵ و ... بکەین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا